جیهانی
بەهۆی دەستدرێژیی سێكسییەوە كێشە دەكەوێتە نێوان دوو وڵات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
وەزارەتی دەرەوەی كۆریای باشوور رایگەیاند بەپێی رێوشوێنە دیپلۆماسییەكان مامەڵە لەگەڵ دیپلۆماسێكی وڵاتەكەیدا دەكرێت كەوا تۆمەتبارە بە دەستدرێژیی سێكسی بۆ سەر فەرمانبەرێكی نیوزلەندی.
بەپێی بەیاننامەیەكی وەزارەتی دەرەوەی كۆریای باشوور هاتووە، فەرمان كراوە بە گەڕانەوەی باڵیۆزی كۆریای باشوور لە فلیپینەوە بۆ وڵات، ئەمەش دوای ئەوەی نیوزلەندا فشاری لەو وڵاتە كردووە كە لە پرۆسەی لێكۆڵینەوەی دیپلۆماسییە تۆمەتبارەكە بە دەستدرێژیی سێكسی هاوكاری بكات.
فەرمانبەرێكی نیوزلەندی، ئەوەی ئاشكرا كردووە لە ساڵی 2017 لەلایەن گەورە دیپلۆماسێكی كۆریای باشوورەوە دەست لە جەستەی دراوە لە سێ بۆنەی جیاوازدا، بەو هۆیەشەوە جاسیندا ئاردرێن، سەرۆك وەزیرانی نیوزلەندا بە تەلەفۆن قسەی لەگەڵ مۆن جیە، سەرۆكی كۆریای باشووری لەسەر ئەو پرسە كردووە و بەپێی سەرچاوەكانی هەواڵ داوای لێكردووە كە لە پرۆسەی لێكۆڵینەوەكەدا هاوكاری نیوزلەندا بكەن.
خ.غ