جیهانی
ئاگر لە ناوچەیەكی پیشەسازی گرنگی تاران كەوتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سەركۆ جەمال
تەلەفزیۆنی فەرمیی ئێران بڵاویكردەوە، ئاگر لە ناوچەیەكی پیشەسازی لە نزیك تارانی پایتەخت كەوتووەتەوە، ئەویش لە چوارچێوەی ئەو زنجیرە ئاگركەوتنەوانەدایە كە لەماوەی رابردوودا لەو وڵاتە روویاندا و چەند ئاگرێكیان لەناوچەی هەستیاری سەربازی و ئەتۆمی بوون.
تەلەفزیۆنی فەرمیی ئێران ئاماژەی بەوەشكردووە " ئاگرەكە لە گەڕەكی "جاجەروود" بووە لە ناوچەی پەردیس، هیچ زیانێكی گیانی نەبووە و تیمەكانی بەرگری شارستانی دەستیان كردووە بە كوژاندنەوەی ئاگرەكە ".
بەڵام وەك بەرپرسێكی ئاگركوژێنەوە ئاشكرایكردووە " تا ئێستا لێكۆڵینەوە لە هۆكاری كەوتنەوەی ئاگرەكە بەردەوامە ".
وەك ئاژانسەكانی جیهان ئاماژەیان پێداوە، ئەو ناوچە پیشەسازییەی ئاگرەكەی لێكەوتووەتەوە ناوچەیەكی گرنگە و رێگە نەدراوە هاوڵاتیان میدیاكانیش نزیك بكەونەوە لە شوێنەكە .