راپۆرت

ئەم کەسانە ئامادەن گونیان بفرۆشن

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئەم کەسانە ئامادەن گونیان بفرۆشن
مەودا میدیا- کاروان رەسوڵ

لە ماوەکانی رابردوودا قسەو باسی فرۆشتنی گونی مرۆڤ سۆشیال میدیا تەنیبوو هەر رۆژەو کاتێک پۆستێکی لەسەر دەکرا، مەوداپرێس  بە گرنگیزانی لە ماوەکانی رابروو بەدواداچونێکی رۆژنامەوانی سەبارەت بەو بابەتە کردو لێدوانی چەند پسپۆڕێکی تەندروستی پەیوەندیدارو تایبەتی وەرگرت بەکۆی گشتی پیتاندن و فرۆشتنی گون و گواستنەوەی بۆ کەسێکی تر بە بابەتێکی مەحاڵ وەسفکرا.
ُ
ئەوەی لەم راپۆرتەدا مەوداپرێس بە گرنگی دەزانێت چەند پەیوەندیەکی هاوڵاتیانە بۆ خودی سەرنووسەر کراوە کە دەنگ و ناویان پارێزراوە سەبارەت بە فرۆشتنی گونیان چەند چیرۆکی سەیری و پڕ لە ناخۆشی و خۆشی تێدا بوو" قسەی هاوڵاتیان وەک خۆی"

 پەیوه‌ندی یەکەم، پاش سڵاو ڕێز بە شەرمێکەو بردەو بێنە کەوتە گفتوگۆ" ئەرێ بە ئەرک نەبێت بەرێزتان هەواڵێکتان کردبو لەسەر گۆن فرۆشتن، من دەمەوێت یەکێک لە گونەکانم بفرۆشم لە بەر ئەوەی باسی بیست ملیۆن دینار کراوە ئیشم بەو بڕە پارەیە دەمەوێت خانوویەکی پێ بکڕم ئەگەر وانەکەم تاماوم ئەو بڕە پارەیەم بۆ کۆ نابێتەوە، ئەو گونەی تریشم بەشی خێزانم و .......... تریش دەکات"

پەیوەندی دووەم، دوای چەند ووشەیەک کەوتە قسەکردن" ئەرێ کاکە ئێوە ئەو شوێنەن کە گون دەکڕن من دەمەوێت کامیان باشە بیفرۆشم چونکە تەمەنم گەیشتە سی ساڵ پارەی ئەوەم نییە پێ بچم بۆ ئەوروپا ئەمە بە فرسەت دەزانم ممنونم لە هەرشوێنێکن با بێمبتان بینم، بە خۆشەویستەکەشم ووتوە ئەو کارەدەکەم رازیش نەبووە بەڵام چارم نییە"

پەیوەندی سێیەم، پیاویکی چل و دوو ساڵ خاوەن سێ منداڵ وتی" ئەرێ ئەگەر راستە با تاکێکیان بفرۆشم بەڵکو لەم ئاخیری تەمەنەدا ببم بەخاوەن سەیارەیەک خۆ ناشکوریش نەبێت سێ منداڵم هەیە بۆیە دەیفرۆشم بەخوا ماڵەوەش پیویستایان نیەو پێ نازانن"

پەیوەندی چوارەم، پاش هەندێ قسەو باس قسەی دڵی خۆی کرد" یعنی من ئێستا خاوەنی بیست وپێنچ دەفتەرم واللە کاکە بە پێنج دەفتەر شوکرم بۆ خۆم پرۆژەیکی پێ دەکەم، سەد شوێنم کرد بۆ دامەزراندن هەر وەڵام نەدراومەتەوە بەس نیە خوا ئەم نیعمەتەی داوە دەستی نامەرد ماچ نەکەم"

پەیوەندی پێنجەم، خوێندکارێکی زانکۆ قسەدەکات" بەو خوایە بە دوو دەفتەر ئەی فرۆشم لە داخی پۆزی کوڕو کچی بەرپرس و دەوڵەمەند لەم زانکۆیە ئەوەندەیان پۆز لێدا بەسەرما بۆچیمە خۆ هەتا ماوم ژن ناهێنم...."

پەیوەندی شەشەم، کاکە ببورن من خۆم گونم نافرۆشم بەس بۆهاوڕێیەکمە خۆی لە روینەهات قسەبکات" لە موناقەشەین لەگەڵ هاوڕێیکانمان ئەو هاوڕێەم ئامادەیە گونی بفرۆشی دەڵێت شوێنەکەی کوێیە هەموو رۆژێ دەڵێت تاکێکیان دەفرۆشم رۆژی دەڵێت خانووی پێ دەکڕم رۆژێ دەڵێت ژنی پێدێنم رۆژێ دەڵێت پێ دەچم بۆ ئەوروپا، باشە پرسیاری ئەگەر تاکێکیان بفرۆشیت ئەوەی تریان ئیش دەکات خاونابێتەوە"

پەیوەندی حەوتەم، "ببورە برا من نایفرۆشم بەس دەمەوێت بزانم راستە ئەگەر راستە جاران پێنج دەقیقەم پێویست بوو بۆ تەواوو بوون ئەگەر تاکێکیان بفرۆشیت لەوەیە نیو سەعتی بوێت، زۆرکات پۆز بە سەر خێزانم لێدەدەم دەڵێم من خاوەنی بیست دەفتەرم هههه، واللە سەد دەفتەریشم بدەنێ نایفرۆشم خۆ ئەوەت نەما ژن لە کۆڵان حەیات دەبات"

پەیوەندی هەشتەم، ئەمەیان جیاوازە کچێک قسەدەکات "واز لەم گون فرۆشتنە ناهێنن وەڵا خۆ پارەی چاکیش دەکات پێمەوە بوایە ئەم ئەفرۆشت.....".

لە کۆتایدا پەیوەندیەکان زۆربوون و هەندێکیان لە بەر بوونی قسەی نەشیاو تێیاندا بەکەڵکی بڵاو کردنەوە نەهاتن، بەشێک لەوپەیوەندیانەی سەرەوە هەندێک وشەی نەشیاو لابراوە.

دەمەوێت بەبیرتان بێنینەوە کڕین و فرۆشتن پەیوەندی بە ئێمەوە نیە تەنها ویستومانە راستی و دروستی ئەو بابەتە بخەینە روو وەک ئەرکێکی رۆژنامەنووسی.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان