عیراقی

دزی جانتاکەی سولەیمانی ئاشکرا دەبێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


دزی جانتاکەی سولەیمانی ئاشکرا دەبێت
مەودا میدیا- هێمن سەعید

كەناڵێكی سەر بە كەتیبەی حزبوڵڵای عیراقی  وێنەی یەكێك لە فەرماندەكانی عیراقی بڵاوكردوتەوە و تۆمەتباری كردووە بە سیخوریكردن بۆ ئەمەریكا لە ئەنجامدانی كوشتنی قاسم سولەیمانی، سەرۆكی پێشووی فەیلەقی قودسی سەر بە سوپای پاسدارانی ئێرانی لە مانگی یەكی ئەمساڵ لە ناو فرۆكەخانەی بەغدا.

كەناڵی سابرین نیوز لە چەناڵی تیلیگرام وێنەی یەكێك لە فەرماندە هەواڵگریەكانی عیراقی بڵاو كردۆتەوە و تۆمەتی ئەوەی خستوەتە پاڵ كە چاودێری هەنگاوەكانی قاسم سولەیمانی كردووە لە فرۆكەخانەی بەغدا و زانیاری داوە بە ئەمەریكا.

هەروەها كەناڵەكە ئەو فەرماندەیەشی تۆمەتباركردووە بە دزینی جانتاكەی سولەیمانی پاش كردنە ئامانجی لەلایەن موشەكەكانی ئەمەریكاوە. كەناڵەكە ئەوەشی راگەیاندووە كە ئەو فەرماندەیە یەكێك بووە لەو یەكەم كەسانەی كە گەشتوەتە سەر رووداوەكە و بەمەبەست هەستاوە بە دزینی جانتاكەی و دوای ئەوەش هیچ كەس چارەنووسی نازانێت لە كاتێكدا لە هەندێك لە وێنەدا دەردەكەوێت و دوای ئەوە خۆی ون دەكات.

بە پێی ئاژانسی هەواڵی میهری ئێرانی لەئێستادا لیژنەیەكی لێكۆڵینەوەی ئێرانی تایبەت بە كوشتنی قاسم سولەیمانی راپۆرتێكی بڵاوكردوتەوە كە یەكێك لە كۆمپانیاكانی پەیوەنید تۆمەتبار دەكات بە ئاسانكاری و بەشداریكردن لە كوشتنی قاسم سولەیمانی هەرچەندە ناوی كۆمپانیاكەی نەهێناوە كە چاودێری هەنگاوەكانی كردووە لە رێگەی هێڵی مۆبایلەوە.
ک.ر

Qaiwan
Qaiwan