کوردستانی

پەروەردە تاقیكردنەوەكانی دواخست

مەودا میدیا - سلێمانی |


پەروەردە تاقیكردنەوەكانی دواخست
مەودا میدیا- سەركۆ جەمال

بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی هەولێر تاقیكردنەوەكانی خوولی دووەمی پۆلە ناكۆتاكانی لە 4 ی بنەڕەتی تا 11 ی ئامادەیی و قۆناغە ناكۆتاییەكان و خوێندنی پیشەیی و ئیسلامی بۆ ڕۆژی 2020/8/16 دواخست، راشیگەیاند وەزارەتی پەروەردە دەسەڵاتی داوە بە پارێزگاكان لەبارەی تاقیكردنەوەكانەوە. 

بەپێی راگەیاندراوێكی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی هەولێر" لە خاڵی یەكەم تاقیكردنەوەی خوولی دووەمی پۆلە ناكۆتاكان لە 4 بنەڕەتی تا 11 ی ئامادەیی و قۆناغی ناكۆتایی خوێندنی پیشەیی و ئیسلامی ، كە بڕیاربوو لە وادوی خۆی جێبەجێ بكرێت لە بەرواری 2020/8/9 ، لەهەمان كات دەسەڵات درا بە بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی پارێزگاكان بۆ بەڕێوەبردن و كۆتایی هێنان بە تاقیكردنەوەكان بەرەچاوكردنی رەشی تەندروستی ".

لە راگەیەندراوەكەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی هەولێر  "دوای تاوتوێكردن و هەڵسەنگاندنی رەوشی تەندروستی و رای پارێزگا و بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر و پەروەردەی قەزاكان و بەڕێوەبەرایەتی سەرپەرشیكردن بەمەبەستی رەچاوكردنی رەوشی تەندروستی بڕیارماندا، تاقیكردنەوەكانی خوولی دووەمی پۆلە ناكۆتاكان لە 4 ی بنەڕەتی تا 11 ی ئامادەیی و قۆناغە ناكۆتایی و خوێندنی پیشەیی و ئیسلامی دوابخرێت بۆ ڕۆژی 2020/8/16 واتە رۆژی یەكشەممە بەرواری 2020/8/16 یەكەم تاقیكردنەوە بەڕێوەدەچێت ".

Qaiwan
Qaiwan