کوردستانی

پەكەكە كوژرانی 13 سەربازی سوپای توركیا رادەگەیەنێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


پەكەكە كوژرانی 13 سەربازی سوپای توركیا  رادەگەیەنێت
مەودا میدیا- سەركۆ جەمال

باڵی سەربازی پارتی كرێكارانی كوردستان رایگەیاند ، لە ئەنجامی شەڕ لەگەڵ گەریلاكانیان لە باشووری كوردستان 13 سەربازی سوپای توركیا كوژراون و چەند سەربازێكی دیكەش برینداربوون.

یەژا ستار ، لقی ژنانی باڵی سەربازی پەكەكە، لە راگەیەندراوێكدا ئاشكرایكردووە " لە دوو ناوچەی جیاوازی باشوری كوردستان لە سنوری حەفتانین، لە دوو چالاكی گەریلاكانیان دا سەربازانی سوپای توركیا كراونەتە ئامانج و 13 سەرباز كوژراون و 6 ی دیكەش برینداربوون".

لە دەقی راگەیەندراوەكەدا هاتووە "هێزەكانمان لە كاتژمێر حەوت و 45 خولەك لە دژی یەكەیەكی سەربازی سوپای داگیركەری دەوڵەتی تورك لە نێوان تەپەی دووپشك و تەپەی شەهید بێریڤان چالاكیەكیان ئەنجامدا، لەو چالاكیەدا 9 سەربازی دوژمن سزا دران كە یەكێكیان پلەدارێكی سەربازی بوو، هاوكات شەش سەربازیش بریندار بوون ".

هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە " هێزەكانمان لە كاتژمێر دوو نیو   لە گردی شەهید بەرخۆدان، كە دەكەوێتە دەڤەری خانتورەوە، لە هێزی داگیركەریانیان دا، لەو چالاكیەدا گورزێكی بەهێز لە پەناگەی دوژمن درا و پەناگەكە بە تەواوەتی هەڵوەشایەوە و چوار سەربازی دووژمن سزا دران ".


Qaiwan
Qaiwan