کوردستانی

بڕیارەكەی وەزارەتی پەروەردە ئەم شوێنانە ناگرێتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


بڕیارەكەی وەزارەتی پەروەردە ئەم شوێنانە ناگرێتەوە
مەودا میدیا – سەركۆ جەمال

دوای ئەوەی وەزارەتی پەروەردە بڕیاریدا دەسەڵات بدرێتە دەست پەروەردەكان بۆ دواخستنی   تاقیكردنەوەكانی خوولی دووەمی پۆلە ناكۆتاكانی لە 4 ی بنەڕەتی تا 11 ی ئامادەیی، پەروەردەی هەولێر بڕیاریدا تاقیكردنەوەكان دوابخات، بەڵام پەروەردەی سلێمانی و ئیدارە سەربەخۆكانی ئەو بڕیارە جێبەجێ ناكەن و  تاقیكردنەوەی پۆلە ناكۆتاییەكان واتە (7-8-10-11)  دواناكەوێت.

دوای ئەوەی  بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی هەولێر رایگەیاند" تاقیكردنەوەكانی خوولی دووەمی پۆلە ناكۆتاكانی لە 4 ی بنەڕەتی تا 11 ی ئامادەیی و قۆناغە ناكۆتاییەكان و خوێندنی پیشەیی و ئیسلامی بۆ ڕۆژی 2020/8/16 دواخراوە، راشیگەیاند وەزارەتی پەروەردە دەسەڵاتی داوە بە پارێزگاكان لەبارەی تاقیكردنەوەكانەوە ". 

لەبەرامبەردا بەكر محەمەد، بەڕێوەبەری پەروەردەی رۆژئاوای سلێمانی، گشتاندنی كردووە بۆ بەڕێوەبەری خوێندنگەكان كە بەهیچ شێوەیەك تاقیكردنەوەی پۆلە ناكۆتاییەكان واتە (4-11)  دواناكەوێت .

Qaiwan
Qaiwan