کوردستانی

داعش هێرشی کردە سەر سوپای عیراق و کوژراو و بریندار هەیە

مەودا میدیا - سلێمانی |


داعش هێرشی کردە سەر سوپای عیراق و کوژراو و بریندار هەیە
مەودا میدیا-

شەوی رابردوو لە سنووری قەزای خانەقین چەکدارانی رێکخراوی تیرۆرستی داعش هێرشیان کردە سەر فەوجی یەكی لیوای مخاویری سوپای عیراق، لە ئەنجامی هێرشەکەدا ژمارەیەک سەرباز بوونە قوربانی کە یەکێکیان کوردە.

بەپێی زانیارییەکانی مەودا میدیا، شەوی رابردوو لە  لە گوندی شیریكی سنووری قەزای خانەقین چەکدارانی رێکخراوی تیرۆرستی داعش هێرشیان کردە سەر فەوجی یەكی لیوای مخاویری سوپای عیراق بەو هۆیەوە سەربازێک کوژرا و سێ سەربازی دیکەش برینداربوون.

هەر بەپێی زانیارییەکان، ئەو سەربازەی کوژراوە کوردە و خەڵکی شارۆچکەی کەلارە و لە هێرشەکەی شەوی رابردوودا بەهۆی سەختی برینەکەوەیەوە گیانی لەدەستدا.

س.س
Qaiwan
Qaiwan