راپۆرت

نهێنی چارەسەركردنی قەیرانە سیاسییەكان ئاشكرا دەكرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


نهێنی چارەسەركردنی قەیرانە سیاسییەكان ئاشكرا دەكرێت
مەودا میدیا-


رۆژی  پێنج شەممە 14 ی ئەیلولی 2017،  هەرێمی كوردستان ژمارەیەك كۆبوونەوەی سیاسی گرنگی بەخۆیەوە بینی كە تێیدا پرسەكانی كاراكردنەوەی پەرلەمان داوای وڵاتانی ئەمەریكاو بەریتانیاو فەڕەنسا بۆ دواخستنی ریفراندۆم تاوتوێكراون.

كۆبوونەوەی لایەنە سیاسییەكان لەگەڵ یەكترو كۆبوونەوەی نوێنەرانی ئەو وڵاتانە لەگەڵ مەسعود بارزانی بابەتی سەرەكی‌و گەرموگوڕبوون. بەپێی زانیارییەكانی مەوداپرێس كە لە سەرچاوەكانی نزیك لە بزووتنەوەی گۆڕان‌و  وەفدی وڵاتانی دەرەوە دەستیكەوتووە، "بافڵ تاڵەبانی رۆڵی گرنگی لە نزیكبوونەوەی لایەنەكان هەبووەو هەوڵەكانیشی بەرهەمدار بوون".

رۆژێكی رەنگدار بە كۆبوونەوەی چارەنووسساز
بافڵ تاڵەبانی، كوڕە گەورەی سەرۆك جەلال تاڵەبانی،  ئەو لەسەر شێوازی مام جەلال زۆربەی كۆبوونەوە چارەنووسسازەكانی دوور لە چاوی كامێراكان ئەنجامدەدات‌و زیاتر چاوی لە دەستكەوتی باشە نەك دەركەوتنی لەبەردەم كامێراكان.

رۆژی  پێنج شەممە كە بڕیار بوو پەرلەمانی كوردستان یەكەم كۆبوونەوەی كاراكردنەوەی گرێ بدات، بزووتنەوەی گۆڕان دوای چەندین كۆبوونەوەی جڤاتی نیشتیمانی‌و جڤاتی گشتی بزووتنەوەكە، نەیتوانی هەڵوێستی یەكلاكەرەوە بە بەشداربوون یان رەتكردنەوە بخاتەڕوو، (پارتی‌و  یەكێتی‌و  یەكگرتووی ئیسلامی) ئامادەكارییان بۆ ئەنجامدانی كۆبوونەوەكەی ئەمڕۆ كردبوو، بەڵام دوای چەندین هەوڵ بۆ چارەسەركردنی كێشەكان كۆبوونەوەكەی ئەمڕۆش دواخرا.

بەپێی زانیارییەكانی مەوداپرێس، ئەمڕۆ پێنج شەممە، بافڵ تاڵەبانی سەردانی مەكۆی سەرەكی بزووتنەوەی گۆڕانی كردووە لە گردی زەرگەتە،  لەگەڵ عومەری سەید عەلی، رێكخەری گشتی‌و  ژمارەیەك لە ئەندامانی خانەی راپەڕاندن كۆبووەتەوە.

سەرچاوەیەك نزیك لە بزووتنەوەی گۆڕان، بە مەوداپرێسی، وت: "رۆڵی بافڵ تاڵەبانی رۆڵێكی ئەرێنی بووە‌و  پێموایە بەرهەمی باشی دەبێت".

لەلایەكی ترەوە، هەر ئەمڕۆ بافڵ تاڵەبانی لەگەڵ یوسف محەمەد، سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان كۆبووەتەوەو هەوڵیداوە پێكەوە كاری جدی بكەن بۆ تێپەڕاندنی كێشەكان‌و  ئەنجامدانی كۆبوونەوەی پەرلەمانی كوردستان بە بەشداریكردنی بزووتنەوەی گۆڕان.

لە گردی زەرگەتەوە بۆ هەولێر
كۆبوونەوەكانی نێوان بافڵ تاڵەبانی لەگەڵ عومەری سەید عەلی‌و  د. یوسف محەمەد ئەرێنی بوون‌و  ئەنجامی باشی لێكەوتووەتەوە، بەو هۆیەشەوە دوای ئامادەبوونی بافڵ تاڵەبانی لە كۆبوونەوەكانی بریت مەكگۆرك لەگەڵ كۆسرەت رەسوڵ عەلی‌و  هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد بەرەو هەولێر بەڕێكەوتووەو بۆ جاری دووەم بافڵ تاڵەبانی‌و  بریت مەكگۆرك كۆبوونەتەوە‌و   تاوتوێی چارەسەرێكی مام ناوەندییان بۆ كێشەكانی ئێستای كوردستان‌و  پرسی ریفراندۆم كردووە.

لەلایەكی تریشەوە، مەوداپرێس لە سەرچاوەیەكی نزیك لە كۆبوونەوەكان،  زانیویەتی "هەوڵەكانی بافڵ تاڵەبانی دەرئەنجامی باشی دەبێت‌و  بە بەشداری بزووتنەوەی گۆڕان پەرلەمانی كوردستان كارا دەكرێتەوە".

دوو پرس‌و  چەندین كۆبوونەوەی گرنگ‌و  باڵا
كێشەكانی نێوان لایەنە سیاسییەكان گەیشتوونەتە قۆناغی كۆتایی، پەرلەمان لەبەردەم كاراكردنەوەدایەو هێشتا بزووتنەوەی گۆڕان هەڵوێستی كۆتایی رانەگەیاندووە.

بەپێی زانیارییەكانی  مەوداپرێس؛ بافڵ تاڵەبانی   رۆژی پێنج شەممە  زیاتر لە شەش كۆبوونەوەی لەگەڵ (بزووتنەوەی گۆڕان، پارتی،  یەكێتی‌و  برێت مەكگۆرك) كردەوە.

هاوكات، "هەوڵەكانی بافڵ تاڵەبانی دوور لە چاوی كامێراكان ئەنجامی باشی هەبووەو پێدەچێت لایەنە سیاسییەكان بەو هۆیەوە بگەنە چارەسەر".

هەر بەپێی زانیارییەكان،  بافڵ تاڵەبانی لە چەند رۆژی داهاتوودا هەوڵەكانی چڕتر دەكاتەوەو، "دەستپێشخەرییە واقیعییەكانی سەركەوتوودەبن".


Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان