کوردستانی
لە 2020 دا حەوت مامۆستای ئایینیی بە كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا – سەركۆ جەمال
بە وتەی بەرپرسێكی یەكێتیی زانایانی ئایینی ئیسلام لە كوردستان، لە سەرەتای 2020 ەوە تا یەكی ئابی ئەمساڵ، حەوت مامۆستای ئایینیی بە كۆرۆنا لە هەرێم گیانیان لەدەستداوە.
مەلا عەبدوڵا شێركاوەیی، بەرپرسی راگەیاندنی یەكێتی زانایانی ئایینی ئیسلام لە كوردستان، بە مەودا میدیای راگەیاند "لەسەرەتای سەرهەڵدانی ڤایرۆسی كۆرۆناوە لە هەرێمی كوردستان، تا ئێستا حەوت مامۆستای ئایینی دوای ئەوەی تووشی كۆرۆنا بوون گیانیان لەدەستداوە".
وتیشی "هۆكاری مردنی مامۆستا ئایینیەكانی دیكە لە ئەمساڵدا جۆراو جۆر بووە".
پێشتر، عەبدوڵا مەلا سەعید، سەرۆكی یەكێتی زانایانی ئایینی ئیسلام لە كوردستان بە ماڵپەڕی یەكێتی زانایانی راگەیاندبوو "لەساڵی 2020 رێژەیەكی زۆر زاناو مامۆستای ئایینی كۆچی دواییان كردووە، ئەمە وێرای رازی بوون بە قەدەری خوای گەورە بەڵام خەسارەتێكی گەورەیە لەناو كۆری زانایان، چونكە ئەوان پێشەنگی میللەتن لەرووی دینداری و گەیاندنی پەیامی ئیسلام".
سەرۆكی یەكێتی زانایان ئەوەشی خستبووەڕوو "هۆكاری وەفاتی ئەو مامۆستایانە زۆربەیان بەهۆكاری تەمەن و نەخۆشیەوە بووەو هەندێكیشیان بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە".