کوردستانی
لەسەر دۆسیەی گیانلەدەستدانی كەسێك و برینداربوونی كەسێكی دیكە تۆمەتبارێك دەستگیركرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا – سەركۆ جەمال
مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی هەواری شار، تۆمەتبارێكیان دەستگیركرد كە بە ئۆتۆمبێل لە ماتۆرسكیلێكی دابوو پاشان هەڵاتبوو، ببووە هۆی گیانلەدەستدانی كەسێك و بریندار بوونی كەسێكی دیكە.
راگەیاندن و پەیوەندییەكانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، لە روونكردنەوەیەكدا رایگەیاندووە "بەیانی ئەمڕۆ 12-8-2020 تۆمەتبارێك بە ئۆتۆمبێل لە ماتۆرسكیلێك دەدات كە دوو سەرنشینی لەسەر بووە و هەڵدێت ، دوای گەیشتنی هێزەكانی پۆلیس و تیمەكانی بەشی پۆلیسی بەڵگەو تاوان بۆسەر ڕوداوەكە دەردەكەوێت كە شۆفێری ماتۆر سكیلەكە بەناوی ( ك ، ع ، م )لەدایكبووی 2001 دەستبەجێ لەكاتی رووداوەكە گیانی لەدەستداوە و سەرنشینەكەش بە سەختی بریندار بووە" .
هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە "بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لێكۆڵینەوەكانی دەستپێكردوو دوای كۆكردنەوەی زانیاری لەسەر شوێنی تۆمەتبار و ئۆتۆمبێلەكەی توانرا نیوەرۆی ئەمڕۆ تۆمەتبارەكە كە خۆی حەشاردابوو دەستگیربكەن و دەستیش بگرن بەسەر ئۆتۆمبێلەكەیدا لە جۆری (بی ئێم -دەبلیوی بێ سەرەتا ) كە لە ناو باخێكدا شاردبویەوە".
لە كۆتایی راگەیەندراوەكەشدا هاتووە "لەئێستادا تۆمەتبار (س ، ر ، س ) لەدایكبووی 1992 ،دانیشتووی گەڕەكی كانی سپیكە لە شاری سلێمانی ، بە بڕیاری دادوەر راگیراوەو لێكۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە".