گشتی

مشك بەشێوەیەكی چاوەڕوان نەكراو لە كێڵگەكانی ئەڵمانیا زیاد دەكات

مەودا میدیا - سلێمانی |


 مشك بەشێوەیەكی چاوەڕوان نەكراو لە كێڵگەكانی ئەڵمانیا زیاد دەكات
مەودا میدیا- سەركۆ جەمال

جووتیارانی ئەڵمانیا هۆشداری دەدەن لەوەی لەم چەند ساڵەی دواییدا، بەشێوەیەكی چاوەڕوان نەكراو مشك لە كێڵگەكانیان زیادیكردووە، وەك دەشڵێن بەوهۆیەوە زیان بە رووبەرێكی زۆری كشتوكاڵی گەیشتووە.

بەپێی هەواڵێكی رۆژنامەی گاردیانی بەریتانی، كۆمەڵەی كشتوكاڵی نیشتیمانی لە ئەڵمانیا، رایگەیاندووە"داگیركاری مشكی كێڵگە زیانی گەورەی بە بەرهەمی جووتیاران لە بەشێكی وڵات گەیاندووە".

سەرچاوەیەك بەو رۆژنامەیەی وتووە"چواریەكی ئەو زەوییانەی بۆ كشتوكاڵ دەبن لە ئەڵمانیا بەشێوەیەكی چاوەڕوان نەكراو مشك تێیاندا زیادیكردووە، ئەمەش وایكردووە ئەو جووتیارانەی زیانیان پێگەیشتووە داوای قەرەبوو لە وڵاتەكەیان بكەن".

وەك پسپۆڕانی ژینگە ئاماژەی پێدەدەن، زیادبوونی مشك لە ئەڵمانیا لەم ساڵانەی دواییدا، بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرمایە لەگەڵ وشكبوونەوەی بەشێك لەزەوییەكان.

وەك جووتیارانیش باسی دەكەن، كێڵگە كشتوكاڵییەكانی ناوچەكانی تۆرینگیا و سەكسۆنیا زۆرترین زیانیان بەوهۆیەوە پێگەیشتووە.

جووتیاران پێیان وایە باشترین چارەسەر ئەوەیە، لە وەرزی زستاندا كێڵگەكانیان بەهیچ بەرهەمێك نەچێنن بۆ ئەوەی مشكەكان لەبرسا بمرن.

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان