عیراقی

چالاكوانێكی مەدەنی بە چەكی بێدەنگ دەكوژرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


 چالاكوانێكی مەدەنی بە چەكی بێدەنگ دەكوژرێت
مەودا میدیا- سەركۆ جەمال

بەپێی هەواڵێكی سكای نیوز، چەند چەكدارێكی نەناسراو، چالاكوانێك لە شاری بەسڕەی باشووری عیراق لە شوێنی كارەكەی بە چەكی بێدەنگ دەكوژن.

بەپێی ئەو هەواڵە، تەحسین عەلی كە چالاكوانێكی مەدەنی شاری بەسڕەیە، لەلایەن چەند چەكدارێكەوە هەڵكوتراوەتە سەر كۆمپانیاكەی كە كاری تێداكردووە، بە چەكی بێدەنگ تەقەیان لێكردووە و دەستبەجێ گیانی لەدەستداوە.

تەحسین عەلی لەخۆپیشاندانە جەماوەرییەكانی مانگی 10 ی ساڵی رابردوو رۆڵێكی گرنگی بینیوە، وەك میدیا عیراقیەكان ئاماژەی پێدەكەن رەنگە هەر ئەوەش هۆكاری تیرۆركردنەكەی بێت.

لەمانگی 10 ی ساڵی رابردووەوە زنجیرە خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییەك لە بەغدا و چەند گەورە شارێكی عیراق بەڕێوەچوو، كە بەهۆیانەوە ئاڵۆزی دروستبوون و ژمارەیەك چالاكوانیش تیرۆركران، بەوتەی موستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عیراق لە خۆپیشاندانەكاندا 560 كەس كوژراون.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان