عیراقی
كازمی لەسەر یاسای هەڵبژاردن لەگەڵ سەرۆك كۆمار و سەرۆكی پەرلەمان رێكدەكەوێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سەركۆ جەمال
موستەفا كازمی، سەرۆك وەزیرانی عیراق، جەختیكردەوە كە شەشی حوزەیران كاتی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراقە، بۆ ئەو مەبەستەش لەگەڵ سەرۆكایەتی كۆمار و ئەنجومەنی نوێنەران رێككەوتوون.
موستەفا كازمی، راشیگەیاند "لەگەڵ دكتۆر بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆماری عیراق و محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران رێككەوتووین كە لەیەكەم دانیشتنی ئەنجومەنەكەدا دەنگ لەسەر یاسای هەڵبژاردن بدرێت".
وتیشی " حكومەتەكەی هەوڵدەدات چارەسەرێك بۆ كێشەی رێژەی یاسایی دادگای فیدراڵی بدۆزێتەوە، داواشیكرد سەرجەم ئاستەنگەكانی بەردەم هەڵبژاردنی پەرلەمانیی داهاتوو لاببرێن چونكە داوایەكی سیاسی و جەماوەرییە".