عیراقی
وەزیری دەرەوەی عیراق داوای كشانەوەی سوپای توركیا دەكات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سەركۆ جەمال
وەزیری دەرەوەی عیراق لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا داوای لە هەریەك لە وەزیرانی دەرەوەی فەڕەنسا و ئەڵمانیا و وەزیری بەریتانیا بۆ كاروباری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باكووری ئەفریقا كرد، رۆڵیان لە وەستاندنی هێرشەكانی توركیا بۆ سەر عیراق هەبێت.
وەزارەتی دەرەوەی عیراق راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە، تێیدا ئاماژەی بەوە كردووە كە فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عیراق بە جیا پەیوەندیی تەلەفۆنیی لەگەڵ هەریەك لە جان ئێڤ لۆدریان، وەزیری دەرەوەی فەرەنسا، هایكۆ ماس، وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا، جەیمس كلیفرلی، وەزیری دەوڵەتی بەریتانیا بۆ كاروباری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باكووری ئەفریقیا كردووە.
بە گوێرەی راگەیەندراوەكەی وەزارەتی دەرەوەی عیراق، فوئاد حوسێن لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەكاندا باسی لە پێشهاتە سیاسی و ئەمنییەكانی عیراق كردووە، دوایینیان دەستدرێژیی توركیا بوو كە بووەتە هۆی شەهیدبوونی دوو ئەفسەر و سەربازێكی سوپای عیراق.
وەك لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە "فوئاد حوسێن پێشێلكردنی سەروەریی عیراقی لەلایەن توركیاوە رەتكردووەتەوە، هەروەها سەركۆنەی دوایین دەستدرێژی كردووە كە كراوەتە سەر ناوچەی سیدەكان لە پارێزگای هەولێر لە هەرێمی كوردستان، هەروەها داوای كردووە حكومەتەكانیان رۆڵی كارایان بۆ وەستاندنی دەستدرێژییە دووبارەكانی توركیا و كشاندنەوەی ئەو هێزانەی كە هاتوونەتە ناو خاكی عیراقەوە هەبێت".