عیراقی

ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق ئامادەكاری بۆ پەسەندكردنی بودجەی 2021 دەكات

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق ئامادەكاری بۆ پەسەندكردنی بودجەی 2021 دەكات
مەودا میدیا- سەركۆ جەمال

ئەندامێكی لیژنەی دارایی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراق ئاشكرایكرد، حكومەت كار لەسەر ئامادەكردنی پڕۆژە بودجەی 2021 دەكات و بە گوێرە داتاكان بۆ ساڵی 2020 هیچ بودجەیەك نابێت، وتیشی بۆ ئەو مەبەستە بڕیارە لە ئایندەیەكی نزیكدا وەزیری دارایی لەگەڵ ئەنجوومەنی وەزیرانی دەربارەی پڕۆژە بودجەی ساڵی داهاتوو كۆببێتەوە.

شیروان میرزا ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراق لە لێدوانێكدا بۆ مەودا میدیا رایگەیاند"تاوەكو ئێستا هیچ ئاماژەیەك نییە بۆ پەسەندكردنی پڕۆژە بودجەی ساڵی 2020".

شیروان میرزا وتیشی"حكومەت ئامادەكاری بۆ پرۆژە بودجەی ساڵی 2021 دەكات، بۆ ئەوەی لە ئەنجوومەنی وەزیرانەوە پەسەند بكرێت و دواتر رەوانەی ئەنجوومەنی نوێنەران بكرێت بۆ ئەوەی دەنگی لەسەر  بدرێت".

ئەو ئەندامەی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، ئەوەشی خستەڕوو"لیژنەكەیان چاوەڕێی كاتی دیاریكراوە بۆ ئەوەی لەگەڵ وەزیری دارایی كۆبێتەوە، دیارترین خاڵەكانی پڕۆژە بودجەی 2021 تاوتوێ بكات".

شیروان میرزا، سەبارەت بە گفتوگۆكانی نێوان هەرێم و بەغدا، بەتایبەت دوای هەردوو بەیاننامەی وەزارەتی دارایی هەرێم و پاشان وەڵامی وەزارەتی دارایی عیراق، لە وەڵامی پرسیارێكی مەودا كە ئایا كەی بڕیارە دووبارە وەفدی هەرێم سەردانی بەغدا بكاتەوە، وتی"بڕیارە بەمزووانە وەفدێكی هەرێم سەردانی بەغدا بكات، بەڵام كاتەكەی بەتەواوی دیارینەكراوە".

رونیشیكردەوە "وەفدی هەرێم هەر دەبێت سەردانی بەغدا بكات بۆ ئەو مەبەستە هەوڵ و لێكتێگەیشتن هەیە".


Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان