عیراقی

ئامارێکی مەترسیداری کۆرۆنا لە عیراق راگەیەندرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئامارێکی مەترسیداری کۆرۆنا لە عیراق راگەیەندرا
مەودا میدیا-

وەزارەتی تەندروستیی عیراق ئاماری 24 کاتژمێری رابردووی بڵاوکردەوە و بەپێی ئامارەکە 4291 کەسی دیکە لە پارێزگاکانی عیراق تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و 76 حاڵەتی گیانلەدەستدان تۆمار کراوە و ژمارەی تووشبووانیش بۆ  172 هەزار و583 کەس بەرزبووەوە.
 
لە راگەیەندراوەکەی وەزارەتی تەندروستی عیراقدا هاتووە "لەماوەی 24 کاتژمێری رابردوو 4291 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکراوە، هەروەها 76 حاڵەتی گیانلەدەستدان تۆمارکراوە و 2571 تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆناش چاکبوونەتەوە".
 
جێگای ئاماژەیە، دوایین ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستی عیراق لەبارەی ژمارەی تووشبووان و گیانلەدەستدانی ڤایرۆسی کۆرۆنا بەمشێوەیەیە،  172 هەزار و 583 کەس تووشبوون و 122 هەزار و 700 کەس چاکبوونەتەوە و 5785 تووشبووش گیانیان لەدەستداوە.

س.س
Qaiwan
Qaiwan