عیراقی

مستەفا کازمی بڕیاری نوێ لەبارەی ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمەوە دەدات

مەودا میدیا - سلێمانی |


مستەفا کازمی بڕیاری نوێ لەبارەی ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمەوە دەدات
مەودا میدیا- 

بەپێی هەندێک زانیاری مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عیراق بڕیاری داوە بڕی 250 ملیار دینار لە دەرەوەی رێککەوتنی نێوان هەرێم و بەغدا بنێرێت بۆ مووچەی مانگی 3ی ئەمساڵی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان.

بەپێی ئەو زانیاریانەی دەست مەودا میدیا کەوتووە، بڕیارە مستەفا کازمی بڕیاری داوە بڕی 250 ملیار دینار لە دەرەوەی رێککەوتنی نێوان هەرێم و بەغدا بنێرێت بۆ مووچەی مانگی 3ی ئەمساڵی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بە ناردنی ئەم پارەیەش دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی 3 دەکرێت بە لێبڕینی رێژی لە 21%.

جێگای ئاماژەیە، فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان لە چاوەڕوانی دابەشکردنی مووچەی مانگی 3ی ئەمساڵدان، بەڵام تاوەکو ئێستا حکومەتی هەرێم هیچ وادەیەکی بۆ دابەشکردنی مووچە دیاری نەکردووە.

س.س
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان