کوردستانی
بەمشەوە تۆپخانەکانی تورکیا چەند ناوچەیەکیان بۆردوومانکرد
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
ئەمشەو لەلایەن تۆپخانەکانی تورکیاوە چەند ناوچەیەکی پشتی گوندی خەلیفان و مێرگە رەشیان بۆردوومانکرد، بەڕێوبەری ناحیەی سیدەکانیش رایدەگەیەنێت بەهۆی زیادبوونی چالاکی گەریلاکانی پەکەکە بۆردوومانەکانی تورکیا زیادیکردووە.
ئیحسان چەلەبی، بەڕێوبەری ناحیەی سیدەکان بە مەودا میدیای راگەیاند "ئەمشەو کاتژمێر 8:40 خولەک لەلایەن گەریلاکانی پەکەکەوە تەقە لە قەرەقولی سەربازی تورکیا کرا لە سنووری برادۆست، دواتر لەلایەن تۆپخانەکانی تورکیاوە چەند ناوچەیەکی پشتی گوندی خەلیفان و مێرگە رەشیان بۆردوومانکرد، بەڵام هیچ زیانێکی گیانی و مادی بەدواوە نەبووە".
ناوبراو هۆکاری زیادبوونی بۆردوومانەکانی تورکیای گەڕانەوە بۆ ئەوەی "ئەم ماوەیە چالاکی گەریلاکانی پەکەکە لەو ناوچانە زیادیکردووە ئەمەش بووەتە هۆی ئەوەی تورکیا بەردەوام بۆردوومانی ئەو ناوچانە بکات".
س.س