کوردستانی
پارتێكی سیاسی لەسەر پرۆژەیاسای رێكخستنی میدیای ئەلیكترۆنی دێتە دەنگ
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سەركۆ جەمال
بزووتنەوەی گۆڕان لە بەیاننامەیەكدا رای خۆی لەسەر پرۆژەیاسای رێكخستنی میدیای ئەلیكترۆنی دەخاتەڕوو، رایدەگەیەنێت، ئەوان بەهیچ شێوەیەك پشتگیری ئەو پرۆژە یاسایە ناكەن، ئاماژە بەوەشدەكەن ئەو پرۆژە تەنیا خوێندنەوەی یەكەمی بۆكراوە، خوێندنەوەی دووەم و راپۆرت نوسین و دەنگدان لەسەر پرۆژەكە ماوە.
فراكسیۆنی گۆڕان لەپەرلەمانی كوردستان لەبەیاننامەكەدا راشیدەگەیەنێت"بەهیچ شێوەیەك لەگەڵ ئەوەدانین دۆسیەی تیرۆر و ئازادی رادەربڕین پێكەوە تێكەڵ بكرێن، حوكمدان بەم یاسایەنەش زیندانی كردنی تێدایە، هەوڵدەدەین لە داهاتودا ئەو یاسایانەی كۆت و بەند بۆ ئازادی و ئازادی رادەربرین دروست دەكەن هەموار بكەینەوە.
دەقی بەیاننامەكە
هاونیشتیمانیانی بەڕێز
لەبارەی پرۆژە یاسای ڕێكخستنی میدیای ئەلیكترۆنی.
دەمانەوێت لێرەوە دڵنیاتان بكەینەوە.
ئێمە بە هیچ شێوەیەك پشتیوانی هیچ یاسایەك ناكەین كە كاریگەری لەسەر بچوككردنەوەی ئازادی ڕادەربڕین هەبێت.
ئەو ڕەخنەو سەرنجانەی بۆ ئێمە هاتوە جێگای بایەخەو ڕێزلێگێراوەو پێوەی پەیوەستین.
یەك: سەرجەم ئەو ئەندامانەی فراكسیۆنی گۆڕان واژومان لەسەر پرۆژەكە كردوە، واژوەكانمان دەكشێنینەوە.
دوو: ئەم پرۆژە تەنیا خوێندنەوەی یەكەمی بۆكراوە، خوێندنەوەی دووەم و راپۆرت نوسین و دەنگدان لەسەر پرۆژەكە ماوە، داوا لەسەرۆكایەتی پەرلەمان دەكەین پرۆژەكە رابگرێت، لە بری ئەمە كار لەسەر ئەو دۆسیانە بكات، كە پەیوەستن بە ژیانی خەڵك و موچەخۆران و ڕووبەڕووبونەوەی گەندەڵی.
سێ: لە ئێستادا چەندین دۆسییە، لە دادگاكانن كە رۆژنامەنوسان و هاولاتیان، لەسەر بابەت و نوسینەكانیان لە پیێگە ئەلیكترۆنیەكان بڵاوبوەتەوە بە یاسای سزادانی عێراقی و خراپ بەكارهێنانی مۆبایل مامەلەیان لەگەل دەكرێت، حوكمدان بەم یاسایەنەش زیندانی كردنی تێدایە، هەوڵدەدەین لە داهاتودا ئەو یاسایانەی كۆت و بەند بۆ ئازادی و ئازادی رادەربرین دروست دەكەن هەموار بكەینەوە.
چوار: بەهیچ شێوەیەك لەگەڵ ئەوەدانین دۆسیەی تیرۆرو ئازادی ڕادەربڕین پێكەوە تێكەڵ بكرێن.
فراكسیۆنی گۆڕان
٢٠٢٠/٨/١٦