ئابووری

نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهان

مەودا میدیا - سلێمانی |


نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهان
مەودا میدیا- سەركۆ جەمال

ئەمڕۆ یەكشەممە (16ی ئابی 2020) نرخی یەك بەرمیل نەوتی خاوی برێنت، لە بازاڕەكانی جیهاندا بە (44) دۆلار و (95) سەنت مامەڵەی پێوەكرا.

هەروەها نرخی بەرمیلێك نەوتی خاوی ئەمەریكیش بە (42) دۆلار و (23) سەنت مامەڵەی پێوەكرا.

نرخەكانی ئەمڕۆ یەكشەممە، هاوشێوەی نرخەكانی دوێنێ هەینییە، ئاماژەیە بۆ ئەوەی نرخەكانی نەوت بەرەو جێگیربوون دەڕۆن، بەرای شارەزایانی بواری نەوت بەهۆی ئاسایی بونەوەی دۆخی كۆرۆنا لە بەشێكی وڵاتان و بەردەوامی رێككەوتنی نێوان وڵاتانی ئۆپیك پڵەس، نرخی نەوت تا ماوەیەك بە جێگیری دەمێنێتەوە.

Qaiwan
Qaiwan