کوردستانی
وردەكاری هاتنی پارەی گەنمی جوتیارانی هەرێم لەلایەن بەغداوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سەركۆ جەمال
بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی هەرێم رایدەگەیەنێت، هەفتەی رابردوو لە دهۆك و سلێمانی دەست بەدابەشكردنی پارەی گەنمی جوتیاران كراوە، لەهەولێریش ئەمڕۆ دەستپێدەكات، ئاماژە بەوەشدەكات ئەو پارەیەی هاتووە بۆ ساڵی 2020 ە.
نەوزاد ئەدهەم، بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی هەرێمی كوردستان، بە مەودا میدیای راگەیاند "سەبارەت بە سلێمانی هەفتەی رابردوو دابەش كراوە، دهۆكیش بە هەمان شێوە هەفتەی رابردوو دەستیپێكرد، هەولێریش ئەمڕۆ دەستپێدەكات".
وتیشی "بڕەكەی دوو ملیار دینارە و پارەی گەنمی ئەمساڵی جوتیارانی هەرێمە، كێشەی ساڵانی پێشوو جارێ هەر ماوە، خۆی كێشەكە لە ساڵانی 2014 و 2015 و 2016 بووە، بەڵام 2017 بە تەواوی وەرگیراوە لەگەڵ ساڵانی دواتر، 2020 یش دەستیپێكردووە و وردە وردە هەموو پارەكە دەگاتە هەرێم".
بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی هەرێم راشیگەیاند "هەر ناوچەیەك بەپێی شوێنەكەی خۆی لە بانكێك وەریدەگرێت، بۆ نمونە هەولێر لە بانكی حەمرین وەردەگیرێت".