جیهانی

برا بچووكەكەی ترەمپ گیانی لەدەستدا

مەودا میدیا - سلێمانی |


برا بچووكەكەی ترەمپ گیانی لەدەستدا
مەودا میدیا- سەركۆ جەمال

رۆبەرت ترەمپ، برای بچووكی دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمەریكا بەهۆی نەخۆشییەوە گیانی لەدەستدا، ترەمپیش دەڵێت تەنها پیاو بووە كە پێی وتووە ئازیزەكەم.

میدیاكانی جیهان بڵاویانكردەوە "دوو رۆژ لەمەوبەر و لە 14/8/2020 دۆناڵد ترەمپ لە نیویۆرك چووەتە نەخۆشخانە بۆ ئەوەی لە نزیكەوە ئاگاداری تەندروستی براكەی بێت، بەڵام كاتێك پزیشكەكان پێیان وت كە براكەی تەندروستی ناجێگیرە، ترەمپ تووشی دڵەڕاوكێ بوو".

دوای سەردانی بۆ نەخۆشخانە دۆناڵد ترەمپ لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا لە كۆشكی سپی، ئاشكرای كرد "تەندروستی رۆبەرتی برای ناجێگیرە".
رۆبەرت ترەمپی 72 ساڵ، لەمانگی حوزەیرانی ئەمساڵ، گەیەندرایە نەخۆشخانە و لە یەكەی چاودێری وردی پزیشكی نەخۆشخانەی ماونت سینای لە نیویۆرك بۆ ماوەی هەفتەیەك زیاتر مایەوە، بەڵام دواتر دۆخی تەندروستی بەگشتی باش بوو تا ئەم دوو هەفتەیەی دوایی، كاتێك كاری بەوەكالەتی لەسەر داوایەكی یاسایی دەكرد دەربارەی بنەماڵەی ترەمپ كە ئەویش هەوڵی وەستاندنی ئەو كتێبەیە كە لەلایەن ماری برازایەوە بە چاپدەگەیەندرێت.

میدیاكانی ئەمەریكا باس لەوەشدەكەن، پێشتریش فرید ترەمپ، برا گەورەی دۆناڵد ترەمپ لە ساڵی 1981 لە تەمەنی 43 ساڵیدا بەهۆی ئاڵودەبوون بە خواردنەوەی مەی، مردووە، مردنی فرید كاریگەری گەورەی لەسەر ترەمپ دروستكردووە و لەوكاتەوە ئیتر ترەمپ نە مەی خواردووەتەوە و نە جگەرەی كێشاوە".


Qaiwan
Qaiwan