کوردستانی
یەكێتی: پرۆژەیاسای رێكخستنی میدیای ئەلكترۆنی هیچ حزبێك خاوەنی نییە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سەركۆ جەمال
سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتیی نیشتیمانیی لە پەرلەمانی كوردستان ئاشكرایدەكات، ئەندامانی هەموو فراكسیۆنەكان واژۆیان لەسەر پرۆژە یاسای رێكخستنی میدیای ئەلكترۆنی كردووە، لەبەرئەوە پرۆژەكە هیچ لایەنێك لێی بەرپرس نییە، دەشڵێت ئەگەر بزانین پرۆژەكە لە بەرژەوەندی خەڵك نییە كاری لەسەر ناكەین.
زیاد جەبار، سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی نیشتیمانیی كوردستان لە پەرلەمانی كوردستان، لە لێدوانێكدا بە مەودا میدیای راگەیاند "ئەمە پرۆژەیەكە لیژنەی رۆشنبیری ئامادەی كردووە كە هەموو فراكسیۆنەكانی تێدایە، بەهیچ شێوەیەك هیچ فراكسیۆنێك خاوەنی ئەو پرۆژەیە نییە، ئێمەش ئەگەر بزانین لەبەرژەوەندی خەڵك نییە كاری لەسەر ناكەین".
وتیشی "ئێمە ماوەیەكی زۆرمان لەبەردەستدایە كۆنفرانس و وۆركشۆپ دەكرێت، زانیمان خەڵك پێی ناڕازییە پرۆژەكە بەردەوام نابێت و كاری لەسەر ناكەین، بەڵام ئێستا گۆڕان و ئەو لایەنانە هەموویان ئیمزایان كردووە و خۆشیان بەیاننامە بڵاودەكەنەوە".
سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتیی لەپەرلەمانی كوردستان دەشڵێت "ئەو پرۆژەیە ئەندامی هەموو فراكسیۆنەكان واژۆیان كردووە و پێویست ناكات دواتر بیخەنە ئەستۆی لایەنێك".