کوردستانی

"حكومەتی هەرێم بۆ دابەشكردنی مووچە كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران پێشدەخات"

مەودا میدیا - سلێمانی |


"حكومەتی هەرێم بۆ دابەشكردنی مووچە كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران پێشدەخات"
مەودا میدیا- سەركۆ جەمال

بەپێی زانیارییەكان حكومەتی هەرێمی كوردستان بەنیازە بۆ دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەران كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران پێشبخات، هەروەها لێبڕین یاخود لێنەبڕینی مووچەی فەرمانبەرانیش بۆ مانگی سێ یەكلایی بكاتەوە.

سەرچاوەیەكی ئاگادار لە ئەنجوومەنی وەزیرانی حكومەتی هەرێمی كوردستان، بە مەودا میدیای راگەیاند"لەپێناو زوو دەستكردن بەدابەشكردنی مووچەی مانگی سێ‌، ئەگەری زۆرە كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران كە بڕیارە لەم هەفتەیە ئەنجام بدرێت پێشبخرێت".

 سەرچاوەكە وتیشی"كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران لە جیاتی رۆژی چوارشەممە رەنگە بخرێتە دووشەممە یان سێشەممەی ئەم هەفتەیە، ئەمەش بۆ ئەوەی ئەو یەكلایی بكرێتەوە دابەشكردنی مووچە بە چ شێوازێك بێت ئایا وەك مووچەی مانگی دوو لێبڕین بەرێژەی 21% بۆ زۆربەی فەرمانبەران‌ و بۆ مووچەی پلە باڵاكانیش بەرێژەی 50% دەبێت یاخود گۆڕانكاری بەسەردا دێت".

 ئەو سەرچاوەیە ئاشكراشیكرد "وەزارەتی دارایی ئێستا نزیكەی 400 ملیار دیناری بۆ مووچە لەبەر دەستە، لەكاتی گەیشتنی 320 ملیار دیناری پارەی بەغداش سەرجەمی دەگاتە 720 ملیار دینار، بەڵام هێشتا ناتوانرێ‌ مووچەی مانگێك بەبێ‌ لێبڕین دابەشبكرێت، چونكە حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆ دابەشكردنی مووچە، مانگانە پێویستی بە نزیكەی 890 ملیار دینارە".

سەرچاوەكە دەڵێت"ناردنی پارەكەی بەغدا هەوڵی زۆری یەكێتی لەگەڵدا بووە بەتایبەت هەوڵەكانی قوباد تاڵەبانی كە بەردەوام لەسەر خەت بووە تا شایستەداراییەكانی هەرێم لەلایەن بەغداوە بنێردرێت و چیتر كێشە بۆ مووچەی فەرمانبەران دروست نەبێت".


Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خانزاد خاتوون؛ تەوارێکی حوکمڕان

لەلایەن زوڵفان غەریب



News

غاز وەکو مۆرانەی عیراق

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە


News

جەلەوە و مسک الخیتام

لەلایەن عیماد ئەحمەد