جیهانی

ئێران مووشەكی "قاسم سولەیمانی و ئەبومەهدی موهەندیس" درووستدەكات

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئێران مووشەكی "قاسم سولەیمانی و ئەبومەهدی موهەندیس" درووستدەكات
ئینستتیوتی نارین، مەودا میدیا- هێمن سەعید

عەمید ئەمیر حاتەمی، وەزیری بەرگری و پشتیوانی هێزە چەكدارە ئێرانییەكان رایگەیاند "وڵاتەكەی گەیشتووەتە قۆناغی درووستكردنی چەكێكی كروزی ئاوی دووربڕی 1000كم بەناوی (شەهید ئەبو مەهدی موهەندیس) و مووشەكی بالیستی دووربڕی 1400كم بەناوی (شەهید قاسم سولەیمانی)".

ئەمڕۆ پێنجشەممە، لەمیانەی مەراسیمی پەردەلادان لەسەر داهێنراوە نوێكانی وەزارەتی بەرگری و رۆژی پیشەسازی بەرگری، لە رێگەی ڤیدیۆ كۆنفرانسێكەوە، بە ئامادەبوونی حەسەن رۆحانی، سەرۆك كۆماری ئیسلامیی ئێران، عەمید حاتەمی، بەرهەمهێنانی دوو مووشەكی بەناوەكانی قاسم سولەیمانی و ئەبومەهدی موهەندیس راگەیاند و وتی "پێشكەوتنێكی گەورەمان بەدەستهێناوە لە بواری پیشەسازی بەرگریی وڵاتدا پاش سەركەوتنی شۆڕشی ئیسلامی، بەتایبەت لەم 3 ساڵەی دواییدا كە وڵات زیاتر لە هەموو كاتێكی تر پشتی بەستووە بە پێداویستی ناوخۆیی و بەدیهێنانی پێداویستی وڵات".

خاتەمی وتیشی "گەیشتووین بە درووستكردنی فڕۆكەیەكی جەنگی بەناوی (كەوپەر) بۆ بەرگری هێزی ئاسمانی و 3 دانەمان لێبەرهەمهێناوە و تاوەكو كۆتای ئەمساڵیش (كۆتایی ئەمساڵی ئێران هاوكاتە بەرانبەر 20ی ئازاری 2021ـی زاینی) 3 دانەیتر بەهەم دەهێنن بۆ هێزی بەرگری.

قاسم سولەیمانی، سەركردەی سوپای قودسی ئێرانی و ئەبومەهدی موهەندیس، جێگری سەرۆكی دەستەی حەشدی شەعبی عیراقی لە سەرەتای ئەمساڵ لەلایەن فڕۆكەكانی ئەمەریكاوە لە فڕۆكەخانەی بەغدای نێودەوڵەتی كرانە ئامانج و لەگەڵ چەند پاسەوانێكیاندا كورژان.

خ.غ

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان