کوردستانی

بڕیار لەسەر کردنەوە كافتریا و مزگەوت و شوێنە گشتییەكان دەدرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


بڕیار لەسەر کردنەوە كافتریا و مزگەوت و شوێنە گشتییەكان دەدرێت
مەودا میدیا- 

قایمقامی هەولێر ئاشكرایكرد شوێنە گشتیەكان و كافتریا و مزگەوتەكان بەپێی چەند رێنماییەكی نوێ دەكرێنەوە، ئاماژەی بەوەشکرد لەوبارەیەوە پێشنیازی نوێیان داوەتە وەزارەتی ناوخۆ و چاوەڕێی ئەوان دەکەن.
 
نەبەز عەبدولحەمید، قایمقامی هەولێر لە لێدوانێكدا بە مەودا میدیای راگەیاند "هەركەسێك كە دەچێتە دەرەوە پێویستە خۆی بپارێزێت ، بەرپرسیارێتی هاوڵاتی زۆر گرنگە هیچی كەمتر نیە لە بەرپرسیارێتی لایەنە پەیوەندیدارەكان".

ئاماژەی بەوەشکرد  "ئاگاداری لیژنەكانمان كردووەتەوە كە چاودێری هەموو شوێنێك بكەن، ئەگەر شوێنێك پابەند نەبوو سزا بدرێت ، بەلامانەوە گرنگە چینی كاسبكار بكەونەوە كار و چیتر زەرەرمەند نەبن". 

قایمقامی هەولێر ئەوەشی خستەڕوو "ئەو بابەتانەی كە جێی باس بوون، مەسەلەی كردنەوەی مزگەوت و ریستۆرانت و كافتریا و هاتووچۆی نێوان هەولێر و پارێزگاكانی دیكە و پارێزگاكانی عیراقن، رێنمایی نوێیان بۆ دەردەچێت، پێشنیازمان داوە بە وەزارەتی ناوخۆ  و چاوەڕێی رێنماییەكانین".

جێگای ئاماژەیە، نزیكەی شەش مانگە زۆربەی شوێنە گشتییەكانی هەولێر داخراون بەتایبەتیش ریستۆرانت و كافتریا و مزگەوتەكان، وەك قایمقامی هەولێریش دەڵێت لە ژوری ئۆپەراسیۆنی هەولێر رێنماییەكان بۆ كردنەوەی ئەو شوێنانە بڵاودەكەنەوە.

س.س
Qaiwan
Qaiwan