کوردستانی

تۆمەتبارێك بە تۆمەتی برینداركردنی هاوڵاتییەك دەستگیركرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


تۆمەتبارێك بە تۆمەتی برینداركردنی هاوڵاتییەك دەستگیركرا
مەودا میدیا-

هێزەكانی پۆلیسی پارێزگاری سلێمانی تۆمەتبارێكیان دەستگیركرد كە بەفیشەك هاوڵاتییەكی بەسەختی برینداركردبوو، دواتریش هەڵاتبوو، هەروەها دەست بەسەر چەکێکی جۆری کڵاشینکۆفدا گیرا.

راگەیاندن و پەیوەندییەكانی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە "دوای ئەوەی رۆژی 2020/6/10 تۆمەتبارێك هاوڵاتیەكی بەسەختی بە فیشەك برینداركردبوو دواتر هەڵاتبوو خۆی شاردبووەوە".

لە راگەیەندراوەكەی پۆلیسدا ئەوەش خراوەتەڕوو "هێزەكانی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لێكۆڵینەوەكانیان دەستپێكردو زانیاریی وردیان لەسەر شوێنی خۆحەشاردانی تۆمەتبار كۆكردەوەو پاش وەرگرتنی فەرمانی دادوەر، توانرا ئێوارەی رۆژی 2020/8/20 تۆمەتبارەكە لەلایەن مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی كوردساتەوە لەشاری سلێمانی دەستگیربكرێت".

لەكۆتایی راگەیەندراوەكەی پۆلیسدا هاتووە "لەكاتی دەستگیركردنی تۆمەتباردا توانرا دەستیشبگیرێت بەسەر چەكێك لەجۆری كڵاشینكۆفدا كە بەتۆمەتبار بووە، لەئێستادا تۆمەتبار (ی، ص، ح) لەدایكبووی 1987 بەفەرمانی دادوەرو بەپێی ماددەی 31/405 لەیاسای سزادانی عیراقی راگیراوەو لێكۆڵینەوەكان بەردەوامە".

س.س
Qaiwan
Qaiwan