کوردستانی
بەیانی ئەمڕۆ رووداوێکی دڵتەزێن روویدا و باوک و کوڕێک بوونە قوربانی
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
بەیانی ئەمڕۆ لە گوندی زەلەڕەشی سەربە ناحیەی وارماوە تراکتۆرێک وەرگەڕا، کە باوک و کوڕێک لەسەر تراکتۆرەکە بوون و باوکەکە گیانلەدەستدەدات و کوڕەکەشی بریندار بووە.
نەقیب سیروان عەلی، لێپرسراوی بنکەی هاتوچۆی وارماوە بە مەودا میدیای راگەیاند "بەیانی ئەمڕۆ هەینی کاتژمێر 9:00 لە گوندی زەلەڕەشی سەربەناحیەی وارماوە تراکتۆرێک وەرگەڕا".
ئاماژەی بەوەشکرد "لە ئەنجامی وەرگەڕانی تراکتۆرەکە شۆفێری تراکتۆرەکە بەناوی (عەتا حمە ئەمین رەسوڵ) گیانی لەدەستدا، هەروەها کوڕی شۆفێرەکە بەناوی (محەمەد عەتا) بریندار بووە".
س.س