عیراقی

مستەفا کازمی لەگەڵ گەیشتنەوەی بۆ بەغدا سەردانی ئەم شارەی کرد

مەودا میدیا - سلێمانی |


مستەفا کازمی لەگەڵ گەیشتنەوەی بۆ بەغدا سەردانی ئەم شارەی کرد
مەودا میدیا-

ئێوارەی ئەمڕۆ مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عیراق لەدوای گەڕانەوەی لە ئەمەریکا راستەوخۆ گەیشتە شاری بەسرە بەمەبەستی ئاگاداربوون لە دۆخی شارەکە، کە ماوەی چەند رۆژێکە خۆپیشاندان لەو شارە بەردەوامە.

بەپێی هەواڵی میدیا عیراقییەکان، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌، مستەفا کازمی لە دوای گەڕانەوەی لە ئەمەریکا گه‌یشته‌ شاری به‌سڕه‌ و بۆ چاودێری كردنی ره‌وشی ئاڵۆزبوونی ئه‌منی له‌شاره‌كه‌، کە ماوەی چەند رۆژێکە خۆپیشاندان لەو شارە بەردەوامە لە دژی کوشتنی چەند چالاکوانێکی شارەکە.

میدیاکان ئاماژەیان بەوەشکردووە، بڕیارە کازمی لەگەڵ پارێزگار و بەرپرسانی ئەمنی شارەکە کۆبێتەوە بۆ زانینی تەواوی ئەو ئاڵۆزیانەی کە لەم چەند رۆژەدا لە شاری بەسرە روویان داوە.

س.س
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

چیرۆکی قاوە و نووسین و راگەیاندن

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

کرێکاران لەنێوان دوو بڕیاردا

لەلایەن ئەحمەد محەمەد سەعید


News

قسە مەکە

لەلایەن پرژە زاهیر جەلال