دۆزی ژن
دوو پڕۆژە بۆ بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژ بە ژنان راگەیەندرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سەركۆ جەمال
رێكخراوی (سی دی ئۆ) لە میانی سیمینارێكدا دوو پڕۆژەی بۆ بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان راگەیاند، بەگوێرەی ئامارێكیش بە تەنها لە شەش مانگی سەرەتای ئەمساڵدا ملیۆنێك و 290 هەزار ژن لە عیراق هەڕەشەیان لێكراوە.
ئەمڕۆ ڕێكخراوی گەشەپێدانی مەدەنیەت (سی دی ئۆ)، لە شاری سلێمانی لە سیمینارێكدا دوو پڕۆژەی بۆ بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان بە ئامادەبوونی هاووڵاتیان و چالاكوانانی ژنان و راگەیەندنكاران، دەستیپێكرد.
دواتریش بەختیار ئەحمەد، بەرێوەبەری رێكخراوی سی دی ئۆ، وتارێكی پێشكەشكرد، باسی لەوەكرد كە توندوتیژیەكان بەرامبەر بە ژنان بەردەوام لە زیادبووندان.
وتیشی " بۆ هاوكاری ژنان و بەرزكردنەوەی ئاستی هۆشیاری بەرامبەر بە توندوتیژی دژی ژنان دوو پڕۆژە رادەگەیەنین كە بریتین لە یەكەمیان ئەنجامدانی توێژینەوەیەك لەبارەی كوشتنی ژنان لە ژێر ناوی شەرەف، دووەم، پرۆژەی بەرەنگاربوونەوەی توندتیژی دژی ژنان، لە میانی هاوكاریكردنی ژنان لە چەند روویەكەوە".
دواتر لوقمان سیوەیلی، ئەندام لە پڕۆژەی یەكەم بە فراوانی پرۆژەكەی خستەڕوو، كە ئەویش ئەنجامدانی توێژینەوەیەكی مەیدانییە لە هەرێمی كوردستان لەژێرناوی "كوشتنی ژنان لەژێر ناوی شەرەف"، كە ئامانجی ئەم توێژینەوەیە تێگەیشتنی كۆمەڵگە و پیاوانە بۆ بابەتی كوشتنی ژنان لە ژێر ناوی شەرەف، چونكە ساڵانە بەپێی ئامارێك لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست پێنج هەزار ژن دەكوژرێت، هەروەها لێكۆڵینەوە لەسەر هۆكار و لێكەوتەكانی كوشتنی ژنان لەژێر ناوی شەرەف لەسەر خێزان و تاك، كە حەوت كەس بەشداردەبن لە ئەنجامدانی توێژینەوەكەدا، لە رۆژی جیهانی ژناندا دەرئەنجامەكەی دەخرێتەڕوو.
پرۆژەی دووەمیش لەلایەن هانا شوان، خرایەڕوو كە خۆی یەكێك لە ئەندامانی پرۆژەكەیە، كە بریتیبوو لە پرۆژەی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان، بەر لە باسكردن لە پرۆژەكەش ئاماری توندوتیژییەكانی شەش مانگی سەرەتای ساڵی 2020 ی لە عیراق خستەڕوو، كە تێیدا هاتووە ئەو كەسانەی پەیوەندییان بە هێڵە فریاگوزارییەكانەوە كردووە 65٪ی ژنانن كە سكاڵایان لەسەر توندوتیژیە خێزانییەكان هەبووە، هەروەها دوو ملیۆن كەسیش هەڕەشەی كوشتنیان لەسەربووە لەو رێژەیەش ملیۆنێك و 290 هەزاریان ژنان بوون.
هانا شوان، دەربارەی پرۆژەكەش ئاماژەی بەوەدا لە پرۆژەكەدا لە چەند لایەنێكەوە هاوكاری ژنان دەكرێت، لەوانەش خزمەتگوزاری كۆمەڵایەتی، یاسای، دەروونی لەلایەن كەسانی پسپۆڕەوە خزمەتگوزارییان پێشكەش دەكرێت، بەشێكی دیكەشی راپرسییەكە دەربارەی نەفەقەی دۆخی ژنان دوای جیابوونەوە، بەشێكی دیكەی پرۆژەكەش ئامادەكارییە بۆ هەڵمەتی 16 رۆژەی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان، هەروەها بڵاوكردنەوەی ڤیدیۆی هۆشیاری بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان لە دەزگا راگەیاندنەكانەوە، كە ئەم پڕۆژەیەش لەلایەن پێنج كەسەوە جێبەجێدەكرێت.