دۆزی ژن
هەرێمی كوردستان.. بەپێی ئامارێك توندوتیژی بەرانبەر ژنان كەمیكردووە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سەركۆ جەمال
بەپێی ئامارێك، لە شەش مانگی یەكەمی 2020 دا ئاماری تووندوتیژی كوشتن و خۆكوشتنی ژنان لە هەرێمی كوردستان، بە بەراورد بە شەش مانگی یەكەمی ساڵی رابردوو كەمیكردووە.
بەپێی ئامارێكی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بەرەنگاربوونەوەی تووندوتیژی دژی ژنان و خێزان لە هەرێمی كوردستان "لە شەش مانگی یەكەمی ئەمساڵدا تەنیا سێ ژن لە هەرێمی كوردستان كوژراون و 13 ژن خۆیان كوشتووە، 26 ژنیش خۆیان سووتاندووە، 35 حاڵەتی دەستدرێژی سێكسی و سێ هەزار و 769 سكاڵاش لەلایەن ژنانەوە تۆمار كراون".
ئەوەلەكاتێكدایە بەپێی هەمان ئاماری بەڕێوەبەرایەتیی لە شەش مانگی یەكەمی ساڵی 2019دا 22 ژن كوژرابوون، 32 ژن خۆیان كوشتبوو، 58 ژن خۆیان سووتاندبوو، 47 ئافرەت دەستدرێژی سێكسیان كرابووە سەر و 4 هەزار و 972 ژنیش سكاڵایان تۆمار كردبوو.
لە ئاماری بەڕێوەبەرایەتیی گشتی بەرەنگاربوونەوەی تووندوتیژی دژی ژنان و خێزاندا ئاماژە بەوەش كراوە "لە شەش مانگی یەكەم ئەمساڵدا زۆرترین ژن لە هەولێر سكاڵایان تۆماركردووە كە هەزار و 287 سكاڵا بووە، دواتر دهۆك 981 سكاڵا، سلێمانی 925 سكاڵا، گەرمیان 323، راپەڕین 162 و سۆرانیش 91 سكاڵا تۆمار كراون".
لەبارەی حاڵەتەكانی كوشتن و خۆكوشتن و خۆسووتاندنی ژنانیشەوە لەماوەی ئەم شەش مانگەدا، تەنیا یەك ژن لە هەولێر و دوو ژنیش لە دهۆك كوژراون.
بەپێی ئامارەكە، لە هەولێر سێ ژن خۆیان كوشتووە و نۆ ژنیش خۆیان سووتاندووە، لە دهۆك حەوت ژن خۆیان كوشتووە و 11 ژنیش خۆیان سووتاندووە، لە سلێمانی دوو ژن خۆیان سووتاندووە، لە راپەڕین ژنێك خۆی كوشتووە و یەكێكیش خۆی سووتاندووە، لە سۆران دوو ژن خۆیان كوشتووە و سێ ژنیش خۆیان سووتاندووە، بەڵام لە گەرمیان هیچ حاڵەتێكی خۆكوشتن و خۆسووتاندنی ژنان تۆمار نەكراوە.
سەبارەت بە دەستدرێژی سێكسی، بەپێی ئامارەكە " هەولێر لە پلەی یەكەمدایە و 14 حاڵەتی دەستدرێژی سێكسی تۆمار كراون، لە دهۆك 11 حاڵەت، لە سلێمانی حەوت حاڵەت و لە سۆرانیش سێ حاڵەتی دەستدرێژی سێكسی تۆمار كراون".
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بەرەنگاربوونەوەی تووندوتیژی دژی ژنان و خێزان لە هەرێمی كوردستان، پێیوایە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا و زیاتر كاركردنی كارمەند و فەرمانبەرانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتی و بەڕێوەبەرایەتیەكانی بەرەنگاربوونەوەی تووندوتیژی دژی ژنان و خێزان، هەروەها هێڵی گەرمی (119) تایبەت بە راوێژی یاسایی و دەروونی بەرێوەبەرایەتییەكە، لە هۆكارەكانی كەمبوونەوەی رێژەی تووندوتیژیەكانن بەرانبەر ژنان.