جیهانی

یۆنان ژمارەیەك پەنابەری تورك وەردەگرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


 یۆنان ژمارەیەك پەنابەری تورك وەردەگرێت
مەودا میدیا- سەركۆ جەمال

پۆلیسی ئێشكگری كەناراوەكانی یۆنان رایگەیاند، یەختێكی بچوك كە 26 كەسی لەسەربووە گەیشتووەتە دوورگەی خیوس تا وەك پەنابەر خۆیان رادەستی ئەو وڵاتە بكەن.

پۆلیسی ئێشكگری یۆنان ئاماژەی بەوەشداوە "ئەو یەختە بەهۆی ئەوەی منداڵیان لەگەڵ بووە و نزیك بوونەتەوە لەكەناراوەكانی یۆنان هەرزوو بەهانایانەوە چوون".

لەلایەن خۆیانەوە میدیاكانی یۆنان بڵاویانكردەوە "ئەو هاووڵاتییە توركانە داوای پەنابەری سیاسییان لە یۆنان كردووە، چونكە بە وتەی خۆیان رووبەڕووی فشاری رژێمی توركیا و دەسەڵاتی رەجەب تەیب ئەردۆغان بوونەتەوە".

هەر بەپێی هەواڵی ئەو میدیایانە، ئەو پەنابەرانە پاش ئەوەی پشكنینی كۆرۆنایان بۆ كراوە، رەوانەی ناوەندی لیفكونیا كراون تا بۆ ماوەیەك كەرەنتین بكرێن".

میدیا یۆنانیەكان باس لەوەشدەكەن پێش سێ هەفتە یەختێكی دیكە گەیشتووەتە كەناراوەكانی یۆنان لە دوورگەی خیوس كە 23 هاووڵاتی توركی تێدابووە و داوای مافی پەنابەری سیاسییان لەو وڵاتە كردووە.

دوای ئەوەی لە ساڵی 2016 هەوڵی كودەتایەك بەسەر دەسەڵاتی ئاكپارتی و سەرۆكایەتی رەجەب تەیب ئەردۆغان شكستیهێنا، بەپێی راپۆرتە رۆژنامەوانییەكان ژمارەیەكی زۆر لە هاووڵاتی توركیا بەتایبەتیش كەسانی فەرمانبەر و سەربازی خۆیان گەیاندووەتە دورگەكانی یۆنان بەشێوەیەكی نایاسی و دواتریش داوای پەنابەرییان لەو وڵاتە كردووە.

بەهۆی ئەوەی توركیا لەئاوەكانی قوبروسی یۆنان بەدوای وزەدا دەگەڕێت،پەیوەندییەكانی نێوان ئەو دوو وڵاتە ئاڵۆزی تێكەوتووە و نزیكن لەوەی لەرووی سەربازییەوە پێكدا بدەن.

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان