کوردستانی
عەدنان عوسمان: ئاسانترین هەنگاو بەلاى گۆڕانەوە کشانەوەیە لە حکومەت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
وتەبێژى بزوتنەوەى گۆران رایدەگەیەنێت لەماوەى ساڵى رابردووى کابینەى حکومەت بزووتنەوەى گۆران پرۆژەى باشى هەبووە و لە بابەتی خاڵە سنوورییەکان و داهاتى نەوت و ناوخۆ، ئاماژەی بەوەشکرد ئاسانترین هەنگاو بەلاى گۆڕانەوە کشانەوەیە لە حکومەت.
عەدنان عوسمان، وتەبێژى بزووتنەوەى گۆران کۆنگرەیەکى رۆژنامەوانىدا رایگەیاند "لە کۆبونەوەی ئەمڕۆی جڤاتى نیشتمانى بزوتنەوەى گۆران گفتوگۆکرا لەبارەی پرسى بەشدارى گۆڕان و هەڵسەنگاندنەکان بۆ پرسى چاکسازى و رێگرییەکانى بەردەمى و پرسى موچە و قوت و ژیانى هاوڵاتییان".
ئاماژەی بەوەشکرد "ئەو دۆخەى ئێستا لەهەرێم هەیە جێى نیگەرانى هەمولایەکە لە ئەندام و لایەنگرێکمانەوە تا خانەى راپەڕاندن، بەڵام لەماوەى ساڵى رابردووى کابینەى حکومەت بزووتنەوەى گۆران پرۆژەى باشى هەبووە و لە بابەتی خاڵە سنوورییەکان و داهاتى نەوت و ناوخۆ هەنگاوى باشمان ناوە، بۆیە پێمان وایە بەردەوامبوونمان لە حکومەت نزیکترمان دەکاتەوە لە چاکسازى تا پاشەکشەکردن هەر لەبەر ئەوەش چوینەتە حکومەت و ماوینەتەوە".
عەدنان عوسمان وتی "ئاسانترین هەنگاو بەلاى گۆڕانەوە کشانەوەیە لە حکومەت، بەڵام پێیان وایە بەردەوامبن و بەرهەمى هەوڵەکانیان بچننەوە باشترە و مانەوەى گۆڕانیش لەبەرژەوەندى خەڵک و پڕۆسەى گۆڕانکارى و چاکسازییە".
روونیکردەوە "پێشتر جڤاتى نیشتمانى بە کۆى دەنگ بڕیارى بەشداریداوە لە حکومەت، هەر گۆڕانکارییەکى نوێش بێتە پێشەوە دەبێت لە جڤاتى نیشتمانییەوە دەنگى لەسەر بدرێت، بەڵام پێیان وایە تا ئێستا لە ناو گۆڕاندا پرسى مانەوە لە حکومەت و هەوڵدان بۆ گۆڕانکارى و چاکسازى کاریگەرترە".
لەبارەى دەنگۆى گۆڕینى پارێزگارى سلێمانیشەوە، عەدنان عوسمان باسی لەوەکرد "پرسى گۆڕینى پارێزگارى سلێمانى هیچ بنەمایەکى راستى نیە و زو رەتمان کردووەتەوە، بەڵکو لاى ئێمە بەرکەوتەى پۆستەکانى تر کە وەرمان نەگرتون باسى لێوە دەکرێت".
س.س