کوردستانی
داعش فەرماندەیەكی حەشدی شەعبی لە خانەقین كوشت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سەركۆ جەمال
چەكدارانی داعش هێرشیانكردە سەر خانەقین و لەئەنجامیشدا فەرماندەیەكی حەشدی شەعبی كوژرا، هێرشەكەی داعشیش لەلایەن هێزە ئەمنیەكان و حەشدی شەعبییەوە تێكشكێندراوە.
بەپێی هەواڵی میدیا عیراقیەكان، هێرشی چەكدارانی داعش لە ناوچەی قولەی باكوری خانەقین بووە، دوای رووبەڕووبوونەوە لەگەڵ هێزە عیراقیەكان چەكدارانی داعش هەڵاتوون، بەڵام لەرێگەی قەناسەوە حسێن رەزاق فەرماندەی لیوای 28 ی حەشدی شەعبییان كوشتووە.
لەوبارەیەوە حەشدی شەعبی وێرای پشتڕاستكردنەوەی كوژرانی فەرماندەكەیان، رایانگەیاندووە كە راوەدوونانی چەكدارانی داعش لەو ناوچەیە بەردەوامە.