دۆزی ژن

مەودا میدیا زانیاری لەبارەی کوشتنی دوو کچ لەلایەن باوکیانەوە بڵاودەکاتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


مەودا میدیا زانیاری لەبارەی کوشتنی دوو کچ لەلایەن باوکیانەوە بڵاودەکاتەوە
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

دەنگۆی کوشتنی دوو کچ لەلایەن باوکیانەوە لە ناحیەی شۆڕشی سەر بە قەزای چەمچەماڵ بڵاودەکرێتەوە، لە ئێستادا پۆلیس دەستی کردووە بە لێکۆڵینەوە بەمەبەستی زانینی راستی رووداوەکە.

محەمەد عەبدی، بەڕێوەبەری پۆلیسی چەمچەماڵ بە مەودا میدیای رایگەیاند "لەلایەن چەند هاوڵاتییەکەوە ئاگادار کراوینەتەوە بەوەی کە باوکێک دوو کچەکەی کوشتووە و هەڵهاتووە لە ناحیەی شۆڕشی سەر بە قەزای چەمچەماڵ".

ئاماژەی بەوەشکرد "ئەو باوک و دوو کچە پێشتر لە توندوتیژی چەمچەماڵ دۆسیەیان هەبووە، لە ئێستادا ماڵەکەیان چۆڵکراوە و کەس نازانێت لە کوێن بەپێی وتەی هەندێک لە هاوڵاتییان باس لەوە دەکرێت کە باوکەکە دوو کچەکەی کوشتبێت و هەڵهاتبێت"، هەروەها ئەوەشی خستەڕوو "تاوەکو ئێستا تەرمەکان نەدۆزراونەتەوە و ئێمەش دەستمان بە لێکۆڵینەوەکان کردووە بۆ زانینی راستی رووداوەکە".

هاوکات شەریف رەحیم، جێگری بەڕێوەبەری تەندروستیی چەمچەماڵ لەو بارەیەوە بۆ مەودا میدیا وتی "هیچ تەرمێک نەهاتووەتە نەخۆشخانەی چەمچەماڵ".

س.س
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

رۆڵی ژنانی گوندنشین لە بواری کشتوکاڵیدا

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئۆپەراسیۆن و شکانی شکۆ

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە


News

پەکەکە و ژمارەکان و ئاسۆیەکی ناڕوون

لەلایەن خەڵەف غەفور


News

هەڵبژاردن دەکرێت، بەڵام…

لەلایەن رێبوار کەریم وەلی