گشتی

زانیاری سەرسوڕهێنەر لەبارەی مارمێلكە بزانە

مەودا میدیا - سلێمانی |


زانیاری سەرسوڕهێنەر لەبارەی مارمێلكە بزانە
مەودا میدیا- سەركۆ جەمال

زۆرێك لە ئاژەڵ و مێرووەكان توانای سەرسوڕهێنەریان هەیە، بەپێچەوانەی ئەوەی هەندێك لە ئاینەكان بەشێك لە ئاژەڵەكانیان بەلاوە پیرۆز و گرنگە و هەندێكیان بەلاوە قێزەون و  زیانبەخشە، هەر ئاژەڵ و خشۆك و مێروویەك لە سروشتدا  سودی خۆی هەیە، لەوانەش مارمێلكە كە چەندین توانای سەرسوڕهێنەری هەیە كە چاوەڕوان نەكراوە.

ماڵپەڕی "برایت ساید" بابەتێكی لەسەر مارمێلكە بڵاوكردووەتەوە، لە بابەتەكەدا ئەو ماڵپەڕە ئاماژەی بە كۆمەڵیك لەو تایبەتمەندیانە كردووە كە لە مارمێلكەدا هەیە و واتلێدەكەن چیتر نەیانكوژیت و لەماڵەكەت و حەوشەكەتدا دەریان نەكەیت، لەو سودانەش:-

مارمێلكە مێرووە زیانبەخشەكان دەخوات، ئەمەش وادەكات ماڵەكەت و حەوشەكەت لەوانە پاك بكاتەوە.
ئەگەر مارمێلكە لەناو باخەكەتدا ژییا، ئەوا بزانە ئەو شوێنە ژینگەكەی پاكە.
مارمێلكە میوە و بەرهەمی باخەكەت ناخۆن، بەپێچەوانەی باڵندەكانەوە كە بەرووبوومی باخەكەت دەخۆن و زیانیشی پێدەگەیەنن.
مارمێلكە زیانی بۆ تەندروستی مرۆڤ نابێت.

دەكرێت مارمێلكەكان هەڵگری نەخۆشی سالمۆنیلابن، بەڵام خۆپاراستن لێیان ئاسانە، چونكە لەرێگەی گاز لێگرتنەوە نەخۆشیەكە ناگوازرێتەوە، بەڵكو تەنها لەرێگەی پیساییەكەیەوە دەگوازرێتەوە بۆ مرۆڤ.
مارمێلكە لە گیاندارە خشۆكەكانە كە ڕەنگە زۆری لە بارەوە نەزانی، ئەو خۆشەكەی كە زۆرێك لە ئێمە لێی دەترسین و قێزی لێدەكەینەوە كاتێك دەیبینن و دێتە ماڵەكانمانەوە ، ئەم گیاندارە (1100) چەشنی هەیە ، با پێكەوە بچینە جیهانی نهینییەكانی و ئەم 11 زانیاریەی لەبارەوە بزانین.
1-پەنجەكانی سەرسوڕهێنەرن و جگە لە ماددەی ((تلفۆن‌)) هەموو شتێكەوە ، بۆیە دەتوانی بەسەر ماددە لوسەكانی وەك بنمیچ و شوشەدا‌ ڕابكات ، تاكە ماددەش‌ كە چوارپەلی مارمێلكە ناتوانێت بیانگرێت و پێیانەوە بنووسێت (تلفۆنە)) بە تایبەتیش تلفۆنی ووشك. 
2- چاوەكانی  350 جار زیاتر لە  هی مرۆڤ هەستیارترن بۆ ڕووناكی ، زۆرینەی جۆرەكانی شەوگەڕن، بە باشی لە تاریكیدا ڕاودەكات ، بە پێی چەند توێژینەوەیەكیش مارمێلكە بە پێچەوانەی مرۆڤەوه ‌لەژێر تیشكی مانگەشەوێكی كزدا ڕەنگەكان لێكجیادەكاتەوە ، 
3- دەنگی جۆراوجۆر دەردەكات بۆ بەستنی پەیوەندی لەگەڵ دەوروبەری ، ((بیتەر زانی)) زانای زیندەوەرزان لە زانكۆی (ویسكۆنسنستیفنز بوینت) دەڵێت ئەو دەنگانە هەندیك جار بۆ بەرگریكردنە لەو ناوچەیەی مارمێلكەكەی تیدا دەژیات یان بۆ ئەویندارییە لەگەڵ هاوجۆرەكانی یان بۆ دورخستنەوەی نێرەكانی دیكەی دەووروبەریەتی یان بۆ ڕاكیشانی سەرنجی مێێەكانە.
4- هەندیك جۆری مارمێلكە قاچیان نییە زیاتر لە مارەكان دەچن ، 35 جۆری ئەو مارمێلكانە كە لە خێزانی (بوجوبودیدای) ن لە ئوستوڕالیا و غینیا دەژین و قاچی پێشەوەیان نییە و قاچەكانی دواوەشیان نیمچەقاچن.
5- زۆرینەی مارمێلكەكان توانستی جیاكردنەوەی كلكیان هەیە لە لەشی خۆیان و دەشتوانن دواتر گەشەی پێ بدەنەوە و بەدەستی بێننەوە ، بۆیەش‌ ئەو كارە دەكەن تاوەكو سەرنجی دوژمنەكەیان لەسەر خۆیان لابەرن و لە كاتی مەترسیدا بتوانن ڕاكەن و خۆیان دەربازكەن ، جاری واش هەیە بە هۆی ماندووبوون یان پیشبوونی ژینگەوە كلكیان لێدەبێتەوە یاخود بە هۆكارێكی دیكە كلكیان لێبۆتەوە، دواتریش دەتوانن گەشە بە كلكیان بدەنەوە بەڵام كلكە تازەكە  كورتتر و كەمێك جیاواز دەبێت لەوەی پێشوویان.
6- مارمێلكە كلكیان بەكاردێنن بۆ كۆكردنەوەی چەوری و ماددە خۆراكییەكان لەكاتی ووشكەساڵیدا ، بۆیە لەدەستدانی كلك بۆ مارمێلكە كارێكی باش نییە چونكە خۆراكی تیدا هەڵدەگرێت بۆ كاتی تەنگەتاوی و تەنگانە.
7-زۆرینەی مارمێلكەكان پێڵوی چاویان نییە  بۆیە بە زمانی چاوەكانی دەلێسێتەوە بۆ پاككردنەوەیان.
8- مارمێلكە سەرداری ڕەنگەكانە ، چونكە ئەوە هەر (حەربا‌)  نییە كە دەتوانێ رەنگی خۆی بگۆڕێت بۆ خۆگونجاندن لەگەڵ ژینگەی دەووروبەری ، بەڵكو  مارمێلكەش ئەو كارە دەكات بۆ خۆشاردنەوە و خۆپاراستنی لە دوژمنانی دەووروبەری. 
9- هەندێك جۆری مارمێلكە كلكیان وەك گەڵای درەختە سیسبووەكان لێدەكەن بۆ ڕزگاربوون لە مەترسی دووژمنەكانیان ، ئەو جۆرەیان لە ((مەدە‌غەشقەر)) هەن، جاری وایە بە وێنەی گەڵای دارەكان خۆی بە درەختەكاندا شۆردەكاتەوە و بۆ ماوەی یەك رۆژ بێ جووڵە ئاوا دەمێنێتەوە ، جۆری تری لەم چەشنە مارمێلكانەش هەن كە ئەمە وەك ستراتیژیەتێك بەكاردێنن بە مەبەستی نووستن بێ ترس لە دەوورووبەر.
10- هەندێك مارمیلكە دەتوانن بفڕن ، ئەمانە لە باشوری ڕۆژهەڵاتی ئاسیادا هەن ، هەر چەند ئەو نافڕێت ، بەڵكو باز دەدات و لە هەر بازێكیشیدا 200 پێ دەبڕێت ، هەر چەندە قەبارەی لەشی تەنها (6 بی 8) بۆسەیە. 
11- بچوكترین جۆری مارمێلكە كەمتر لە‌ دوو سم ، هەر چەندە زۆریان درێژیەكەیان دەگاتە 10 سم ، بەڵام قەزەمەكانیان كە لە بچوكترین خشۆكەكانی جیهانن قەبارەیان تەنها 0.63 بۆسەیە كە لە باخچەی نیشتمانی دۆمەنیكان بوونیان هەیە.
Qaiwan
Qaiwan