دۆزی ژن

سڕینەوەی وێنەی دوو كچ لەسەر بەرگی پەرتوكێكی خوێندن ئێرانییەكان توڕە دەكات

مەودا میدیا - سلێمانی |


 سڕینەوەی وێنەی دوو كچ لەسەر بەرگی پەرتوكێكی خوێندن ئێرانییەكان توڕە دەكات
مەودا میدیا- سەركۆ جەمال

وەزارەتی فێركردنی كۆماری ئیسلامی ئێران وێنەی دوو كچیان لەسەر بەرگی پەرتوكێكی خوێندن سڕییەوە كە چەند ساڵێكە لەسەریەتی، ئەمەش كاردانەوەی لێكەوتەوە و بەشێك لە ئێرانیەكانی توڕە كردووە.

بەپێی هەواڵێكی رادیۆ فەردا، كە لەدەرەوەی ئێران پەخش دەكات، ئەو پەرتوكەی وێنەی دوو كچەكەی لەسەر سڕدراوەتەوە بەرگێكی نوێی بووە و پەرتوكی خوێندنی پۆلی سێی سەرەتاییە كە دوو كچەكە لە وێنەكەدا جلوبەرگی خوێندنگەیان لەبەردایە و تەنها وێنەی كوڕەكان لەسەر بەرگی پەرتوكەكە هێڵدراوەتەوە.

لە چاپی پێشووی پەرتوكەكەدا پێش ئەوەی وێنەی دوو كچە منداڵەكە بسڕدرێتەوە، وێنەی چەند كچ و كوڕێك لەسەر بەرگی پەرتووكی پۆلی سێی سەرەتایی دەركەوتووە كە لە دەوری درەختێكن و پێكەوە یاری دەكەن.

چالاكانی تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان لەئێران بەتایبەتیش چالاكانی مافەكانی ژنان باس لەوەدەكەن سڕینەوەی ئەو وێنەیە سوكایەتییە بە ژنان و جیاكارییە دژیان.

پێشتر عەلی خامنەیی، رابەری شۆڕشی ئیسلامی لە ئێران لە چەند بۆنەیەكدا رایگەیاندووە"پێویستە فێربوونی كچان تەنها لە زانست و بیركاریدا خۆی نەبینێتەوە". ئەم وتەیەش ناڕەزایی بەشێك لە ژنانی ئێرانی بەدواوە بوو، چونكە ژنانی ئێرانی بەمدواییە گرنگییەكی زۆر بە بواری بیركاری دەدەن.

یەكێك لەو كچانەی توانی خەڵاتی "فیڵدز" لە بیركاریدا بەدەست بهێنێت، مریەم میرزاخانی بوو، بەڵام لە ساڵی 2017 و دوای سێ ساڵ لە بەدەستهێنانی ئەو خەڵاتە كە بە نۆبڵی بیركاری ناودەبرێت كۆچی دواییكرد.

نەسیم بەهاری، ئەو وێنە كێشەی كە وێنەی دوو كچەكەی لەسەر بەرگی پەرتووكی بیركاری پۆلی سێی سەرەتایی نوسیوە، دەڵێت "بەرپرسانی ئێرانی بۆیە ئەو وێنەیەیان لابردووە چونكە وابیردەكەنەوە كچەكان لە وێنەشدا دەچنە كۆڵی ئەو كوڕانە".

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان