جیهانی

سوڵتان قابووس كێ‌ بوو كێ‌ جێگه‌ی گرته‌وه‌؟

مەودا میدیا - سلێمانی |


سوڵتان قابووس كێ‌ بوو كێ‌ جێگه‌ی گرته‌وه‌؟
مه‌ودا میدیا-

قابووس بن سه‌عید ئه‌لسه‌عید، سوڵتانی عومان له‌ته‌مه‌نی 79 ساڵیدا به‌هۆی نه‌خۆشی كۆچی دوایی كرد، دیوانی سوڵتانی عومانیش بۆماوه‌ی 3 رۆژ ماته‌مینی راگه‌یاند.

سوڵتان قابووس له‌ 18ی تشرینی دووه‌می 1940 له‌دایك بووه‌.

ساڵی 1970 له‌ڕێگه‌ی كوده‌تایه‌كی سپییه‌وه‌ ده‌سه‌ڵاتی له‌ باوكی سه‌ند، ئه‌وكاته‌ سه‌ڵته‌نه‌تی عومان تووشی هه‌ژاری بوو بوو، له‌سه‌ر ده‌ستی سوتان قابووس وڵات بوژایه‌وه‌ و پێشكه‌وتنی گه‌وره‌ی به‌خۆیه‌وه‌ بینی.

سوڵتان قابووس منداڵ و برای نیه‌، به‌و هۆیه‌وه‌ ئه‌نجومه‌نی به‌رگری باڵا له‌ سه‌ڵته‌نه‌ی عومان هه‌یسه‌می كوڕی تارقیان به‌سوڵتانی نوێ‌ دیاری كرد، كه‌ ئامۆزای سوڵتانی كۆچكردووه‌.

هه‌یسه‌م تارق ته‌یموور ئال سه‌عید، ساڵی 1954 له‌دایك بووه‌، چه‌ندین پۆستی جۆراوجۆری هه‌بووه‌، له‌وانه‌ش پۆستی وه‌زیری رۆشنبیری و كه‌له‌پوور و پێشتریش له‌ پۆستی ئه‌مینداری گشتی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌دا بووه‌.
هه‌یسه‌م تارق ته‌یموور ئال سه‌عید
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان