جیهانی
ئیمارات و ئیسرائیل بە فەرمی رێككەوتنەكەیان واژۆ كرد
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سەركۆ جەمال
دەوڵەتی ئیماراتی عەرەبی بە فەرمی رێككەوتنی ئاشتی لەگەڵ ئیسرائیل واژۆ كرد، مەراسیمی رێككەوتنەكە لە كۆشكی سپی ئەمەریكا بە ئامادەبوونی سەرۆكی ئەو وڵاتە بەڕێوەچوو.
لەلایەن ئیماراتەوە شێخ عەبدوڵا بن زاید وەزیری دەرەوە و لەلایەن ئیسرائیلەوە بنیامین ناتانیاهۆ سەرۆك وەزیران ئامادەبوون، مەراسیمەكەش لە باخچەی باشووری كۆشكی سپی بەڕێوەچوو كە تیایدا نزیكەی 700 میوان بانگهێشت كرابوون.
شاندی ئیمارات بۆ ئەمەریكا كە بەمەبەستی رێككەوتنەكە چووبوون، جگە لە وەزیری دەرەوە هەریەك لە وەزیرانی ئابووری و دارایی و وەزیری دەوڵەت بۆ كاروباری هاریكاری نێودەوڵەتی و وەزیری پیشەسازی و تەكنۆلۆژیا و ژمارەیەك بەرپرسی ئیماراتی بوون، لەلایەن ئیسرائیلیشەوە جگە لە سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل هەریەك لە یوسی كۆهین سەرۆكی موساد و موئیر بن شبات راوێژكاری ئاسایشی نەتەوەیی ئیسرائیل ئەندامی شاندەكە بوون.
هەر لە مەراسیمەكەدا عەبدوللەتیف ئەلزییانی وەزیری دەرەوەی بەحرەین واژۆی رێككەوتنی پشتیوانی ئاشتی لەگەڵ ئیسرائیل كرد.