عیراقی
دژە تیرۆری عیراق لەبارەی كوژرانی خێزانە كوردەكە روونكردنەوە دەدەن
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سەركۆ جەمال
دەزگای دژە تیرۆری عیراقی، رایگەیاند " بەهەماهەنگی دژە تیرۆری كوردستان، توانیویانە سێ كەس بە تۆمەتی كوشتنی خێزانە كوردەكەی شاری بەغدا دەستگیربكەن".
ئەمشەو، دەزگای دژەتیرۆری عیراق، دەستگیركردنی سێ تۆمەتباریی بە تۆمەتی كوشتنی خێزانە كوردەكەی شاری هەولێر راگەیاند.
بەپێی زانیارییەكان، ئەو سێ تۆمەتبارە، ناسیاوی ئەو خێزانە كوردە بوون، بە ئامانجی دزیكردن چوونەتە ماڵیان، دوای ئەوەی هەرسێ ئەندامی خێزانەكەیان كوشتووە، بڕی 240 هەزار دۆلاری ئەو خێزانەیان بردووە و بەرەو شاری هەولێر هەڵاتوون، بەڵام ئەوەی جێگەی سەرنجە تۆمەتباری سەرەكی رووداوەكە لە دانپێدانانەكەیدا دەڵێت بە تەنها ئەو كارەی ئەنجامداوە.
دژە تیرۆری عیراق راشیگەیاندووە "لەدوای كۆكردنەوەی زانیاریی لەسەریان، بەهەماهەنگی نێوان دەزگای دژەتیرۆری عیراقی و دژە تیرۆری كوردستان تواندراوە تۆمەتبارەكان لەشاری هەولێر دەسگیربكرێن".
شەوی ڕابردوو خێزانێكی كوردی دانیشتوی شاری بەغدا لە ماڵەی خۆیان لە گەڕەكی (مەنسور) بە كوژراویی دۆزرانەوە، سەرۆكی خێزانەكە ناوی (دارا رەئوف)ە لەگەڵ هاوسەرو كچەكەی بە ناوی (شیلان)، بەوتەی كەسوكاریان سەرجەم موڵكەكانیان فرۆشتوەو بەنیازبوون بەیەكجاریی بگەڕێنەوە بۆ شاری سلێمانی.