راپۆرت
وردەكاری تاوانەكانی ئۆپۆزسیۆنی سوریا دژ بە كوردانی رۆژئاوا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سەركۆ جەمال
كۆمیسیۆنی لێكۆڵینەوە لەبارەی سوریا راپۆرتێكی نوێی بڵاوكردەوە، لە راپۆرتەكەدا رایدەگەیەنێت "بەڵگە هەیە كە میلیشیاكانی سەر بە توركیا تاوانی جەنگ لەدژی دانیشتوانی كوردی باكوری سووریا دەكەن، وەك رفاندن، ئەشكەنجەدان، دەستدرێژیی سێكسی و تاڵانكردنی ماڵ و موڵك".
سوپای نیشتمانیی سوریا، كە سەر بە توركیایە، تاوانی جەنگی ئەنجامداوە
پاولۆ پینێرۆ، سەرۆكی كۆمیسیۆنی لێكۆڵینەوە لە بارەی سوریا هەفتەی رابردوو لە پوختەیەكدا لەبارەی راپۆرتەكە رایگەیاند "لە عەفرین، سەرێ كانیێ و ناوچەكانی دەوروبەریان، سوپای نیشتمانیی سوریا، كە سەر بە توركیایە، تاوانی جەنگی ئەنجامداوە، خەڵكی بە بارمتە گرتووە، ئەشكەنجە و دەستدرێژیی سێكسیشیان كردووەتە سەر هەندێك كەس".
پاولۆ داوای كرد "پێویستە توركیا دڵنیابێت لەوەی كەسانی سڤیل لەو شوێنانەی لەژێر كۆنترۆڵیدان، پارێزراون و ئەوانە بووەستێنێت".
ئەمە21 ەمین راپۆرتە لەلایەن كۆمیسیۆنەكەوە ئامادەبكرێت
جێی ئاماژەیە ئەمە21 ەمین راپۆرتە لەلایەن كۆمیسیۆنەكەوە ئامادەبكرێت، تێیدا لەسەر بنەمای 538 چاوپێكەوتن، دۆكیومێنت، وێنەی سەتەلایت و بەڵگەی دیكە، ئەو راستییانە لەبارەی مامەڵەی گرووپە چەكدارەكانی سەر بە توركیا لەدژی كوردانی رۆژئاوای كوردستان، لە ناوچەكانی ژێر دەسەڵاتی توركیا لە نیوەی یەكەمی ئەمساڵ تۆماركراون.
لە بەشێكی دیكەی راپۆرتەكەدا هاتووە "لە ساڵی 2019 ەوە ژنانی كوردی عەفرین و سەرێ كانیێ، لەلایەن ئەندامانی گرووپی سوپای نیشتمانیی سوریا دەترسێنرێن، بەو هۆیشەوە ناوێرن لە ماڵەكانیان بێنە دەرەوە".
ژنان و كچان، لەلایەن چەكدارانی سوپای نیشتمانیی سوریا رووبەڕووی دەستدرێژیی سێكسی و تووندوتیژیی سێكسی بوونەتەوە
لە راپۆرتەكەدا هەروەها باس لەوە كراوە "ژنان و كچان، كە لەلایەن چەكدارانی سوپای نیشتمانیی سوریا دەستبەسەركراون، رووبەڕووی دەستدرێژیی سێكسی و تووندوتیژیی سێكسی بوونەتەوە، بەجۆرێك ئازارێكی جەستەیی و دەروونیی زۆریان پێگەیشتووە، هەم لە ئاستی تاك و هەم لە ئاستی كۆمەڵگەوە".
لە ساڵی رابردووەوە بەلایەنی كەمەوە 49 ژنی كورد و ئێزدی لە سەرێ كانیێ دەستبەسەرن
كۆمیسیۆنەكە جەخت دەكاتەوە لەوەی لێكۆڵینەوە دەكات لەبارەی "لە ساڵی رابردووەوە بەلایەنی كەمەوە 49 ژنی كورد و ئێزدی لە سەرێ كانیێ دەستبەسەرن، كە لەژێر كۆنترۆڵی سوپای نیشتمانیی سووریایە، هەروەها بەلایەنی كەمەوە تەنیا لە مانگی شوباتی ئەمساڵ، 30 ژن دەستدرێژیی سێكسییان كراوەتە سەر".
راپۆرتەكە بەمشێوەیە باسی "هەندێك رووداوی قێزەونی" دیكە دەكات "بەپێی چەند راپۆرتێك، لە دوو حاڵەتدا لەپێناو سووكایەتیپێكردن و بۆ ئەوەی ترس لە دڵی پیاوانی دەستبەسەركراودا بچێنن و ناچار بە دانپێدانانیان بكەن، ئەفسەرەكانی سوپای نیشتمانیی سووریا پیاوانی دەستبەسەریان ناچاركردووە سەیری دەستدرێژیكرنە سەر مێرمنداڵیك بكەن".
لە كۆتاییدا، كۆمیسیۆنەكە دەڵێت "لەكاتێكدا ئێمە ناتوانین بڵێین توركیا بەرپرسە لێیان و یان فەرمانیان بەسەردا دەكات و كۆنترۆڵیان دەكات، بەڵام پێمانوایە دەتوانێت دەسەڵاتی خۆی بەسەریاندا بسەپێنێت، بەدڵنییایەوە دەتوانێت فشاریان بخاتەسەر بۆ ئەوەی واز لەو دەستدرێژییانە بهێنن و لێكۆڵینەوەیان لەگەڵدا بكات".
كۆمیسیۆنی نێودەوڵەتی سەربەخۆی لێكۆڵینەوە لەبارەی سوریا، لەلایەن ئەنجومەنی مافەكانی مرۆڤی نەتەوە یەكگرتووەكان لە ساڵی 2011 دامەزراوە، بۆ ئەوەی لێكۆڵینەوە لەبارەی پێشێلكارییەكانی مافی مرۆڤ بكات لە شەڕی ناوخۆیی سوریادا.