مه‌ودا میدیا-
سه‌رۆك كۆمارى ئێران له نوێترین په‌یامیدا ده‌ڵێت، دوژمن كه‌سانێك تیرۆر ده‌كات كه له توانایان هه‌یه كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكه‌ن.
مه‌سعود پزیشكیان، سه‌رۆك كۆمارى ئێران رایگه‌یاند “دوژمنەکان دەزانن کێ تیرۆر دەکەن، کەسانێک کە چارەسەرکەری کێشەکانن و له توانایان هه‌یه ئه‌و كاره بكه‌ن”.
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو “دوژمنان دژایەتیی تواناکانمان دەکەن، بینیتان لە ناوەندەکانی زیرەکی دەستکرد و فیزیا لە زانکۆی شەریف دەدەن”.
سه‌رۆك كۆمارى ئێران هه‌روه‌ها وتیشى “براکانمان لە سوپای پاسداران و ئەرتەش و پۆلیس کارێکی سەرسوڕهێنەریان کرد، جیهانیان سەرسام کرد، هه‌موویان دژى ئێمه وه‌ستاون بۆ ئه‌وه‌ى ئێمه ببه‌زێنن به‌ڵام نه‌یانتوانى ئه‌و كاره بكه‌ن”.
ع