ترەمپ دوور دەخرێتەوە و شەڕی ئێران كۆتایی پێدەهێنرێت

مەودا میدیا-
شارەزایەكی روسی ئاشكرایدەكات كە لە ناو كۆشكی سپیدا هەوڵێك هەیە بۆ ئەوەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمەریكا پەراوێز بخرێت و كۆتایی بە شەڕی ئێرانیش بهێنرێت.

مالیك دوداكۆڤ، نووسەری روسی و شارەزا لە كاروباری ئەمەریكا، جەختی لەوە كردەوە “لە ناو كۆشكی سپیدا هەوڵێك هەیە بۆ پەراوێزخستنی رۆڵی دۆناڵد ترەمپی سەرۆك لە چارەسەركردنی قەیرانەكە لەگەڵ ئێران و ئیدارەكەش لە هەوڵی دۆزینەوەی رێگایەكدایە بۆ ئەوەی خۆی لە شەڕی ئێران دەربهێنێت، بەڵام ترەمپ لەم پرۆسەیە دوور دەخرێتەوە”.

بەپێی قسەكانی ئەو شارەزا روسییە كە لە ماڵپەڕی “ئەنتی فاشیست” بڵاوكراوەتەوە،” پرۆسەی بڕیاردان لە ناو ئیدارەی ترەمپ چیتر تەنها سەرۆك نابێت لە كاتێكدا كۆشكی سپی هەوڵی كشانەوە لە شەڕ لەگەڵ ئێران دەدات و ترەمپیش لە گفتوگۆكان لەسەر پرسە سەرەكییەكانی وەك شەڕ و ئاشتی دوور دەخرێتەوە”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە” گفتوگۆی نهێنی لە نێوان جێگری سەرۆك جەی دی ڤانس و ماركۆ روبیۆ، وەزیری دەرەوە و جۆن راتكلیف، بەڕێوەبەری سی ئای ئەی و دان كین كە نوێنەرایەتی سەرۆك ئەركانی هاوبەش دەكات ئەنجامدراوە، بەپێی زانیارییەكانیش كین داوای گەڕانی بەپەلەی بەدوای ستراتیژییەكدا كردووە بۆ شكاندنی چەقبەستوویی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا”.

باسی لەوەشكردووە” كە ڤانس و روبیۆ و راتكلیف لە سەرەتادا گومانیان لە “سەرگەرمی ئێران” هەبووە و تەنها پیت هێگسێت، وەزیری بەرگری و نوێنەرانی لۆبی ئیسرائیل پشتگیری دەستپێكردنی شەڕیان كردووە و ئەوانیش ئەوانە بوون كە ترەمپیان رازی كردووە شەڕێك دژی ئێران دەستپێبكات”.
ئ پ

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان