مه‌ودا میدیا-
كۆمپانیاى دى ئێن ئۆى نه‌رویجى بڵاویكرده‌وه، به‌هۆى شه‌ڕى ئه‌مه‌ریكا و ئێران له مانگى شوباتى ئه‌مساڵ، به‌رهه‌مهێنانى نه‌وت له هه‌رێمى كوردستان به رێژه‌یه‌كى به‌رچاو دابه‌زیوه.
كۆمپانیاى دی ئێن ئۆى نه‌رویجى له روونیکردنهوهیهكدا ده‌ڵێت “لە کۆتایی مانگی شوباتی ئه‌مساڵه‌وه وەک ڕێکارێکی خۆپارێزی بەهۆی هێرشە ئاسمانییەکانی ئەمه‌ریکا و ئیسرائیل بۆ سەر ئێران، بەرهەمهێنان و هەڵکۆڵینی لە مۆڵەتی تاوکێ ڕاگیرابوو”.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو “به‌هۆى ئه‌و شه‌ڕه‌وه، به‌رهه‌مهێنانى نه‌وت له‌و كێڵگه‌یه بۆ 300 به‌رمیل كه‌میكردبوو”.
باس لهوهشكراوه “لە کۆتایی مانگی حوزەیران و ناوەڕاستی تەممووزدا بەرهەمهێنان لە کێڵگەکانی تاوکێ و پێشخابوور دەستیپێکردووەتەوە و پێشبینی دەکەن بەرهەمهێنان بگەڕێتەوە ئاستی پێش راگرتنی”.
هه‌روه‌ها، لە ئێستادا بەشە نەوتی خۆیان لە ناوخۆدا بە نرخێک دەفڕۆشن کە لە نێوان 35 بۆ 39 دۆلاردایە بۆ هەر بەرمیلێک، هاوکات لە دوای کۆتایی هاتنی چارەکی دووەم، دی ئێن ئۆ پێشنیارێکی بۆ کڕینەوەی تەواوی پشکەکانی کۆمپانیای “جێنێڵ ئێنێرجی” خستووەتە ڕوو بە بڕی 69 پێنس بۆ هەر پشکێک، کە بە رێژەی %38 لە سەرووی نرخی داخستنی پشکەکانی ئەو کۆمپانیایەیە.
ع