نەخۆشێک لە نەخۆشخانەی شار خۆی هەڵدایەخوارەوە

مەودا میدیا-

بەرەبەیانی ئەمڕۆ نەخۆشێک لە نهۆمی دووەمی نەخۆشخانەی شار لە شاری سلێمانی خۆی هەڵدایەخوارەوە و گیانی لەدەستدا.

سەرچاوەیەک لە نەخۆشخانەی شار بە مەودا میدیای راگەیاند “ئەو نەخۆشەی ئەمڕۆ خۆی هەڵداوەتەخوارەوە ماوەی سێ رۆژە لە نەخۆشخانەکەیان خەوێندراوە”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “نەخۆشەکە ناوی (ر.م.ف) یە و تەمەنی 63 ساڵە و دانیشتووی سنووری قەزای حاجیاوای سەربە ئیدارەی راپەڕین بووە”.

ئەوەشی خستەڕوو “نەخۆشەکە گومانی تووشبوونی بە تای خوێن بەربوونی لێکراوە، کەرەنتینەکراوە، بەڵام چاوەڕێی ئەنجامی پشکنینەکانی نەکردووە و خۆی کوشتووە”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان