عیراق سفره‌كانى سه‌ر دینار لاده‌بات؟

مه‌ودا میدیا-

چه‌ند رۆژێكه‌ پرسى لابردنى سفره‌كانى سه‌ر دینارى عیراقى بووه‌ته‌ مانشێتى میدیاكان و وه‌ك پرسێكى گرنگ باسى ده‌كه‌ن.

به‌پێى ئه‌و هه‌واڵانه‌ى بڵاوده‌كرێنه‌وه‌، ئامانج له‌ لابردنى سفره‌كانى سه‌ر دینارى عیراقیی بۆ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ئه‌وانه‌ى له‌ ماوه‌ى 23 ساڵى رابردوو گه‌نده‌ڵییان كردووه‌ و سامانى وڵاتیان دزیوه‌، پاره‌كانیان سفربێته‌وه‌ و له‌و رێگه‌یشه‌وه‌ ئاشكرا بكرێن.

له‌و باره‌وه‌ مه‌زهه‌ر محه‌مه‌د، راوێژكارى ئابوورى عه‌لى زه‌یدى سه‌رۆكى حكومه‌تى عیراق به‌ مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند “ئه‌مه‌ ته‌نها قسه‌یه‌، هێشتا له‌ چوارچێوه‌ى قسه‌ ماوه‌ته‌وه‌”.

وتیشى “بڕیارێكى له‌و شێوه‌یه‌ قورسه‌ و به‌ ئاسانیی جێبه‌جێ ناكرێت، ئه‌مه‌ ده‌كرێت كارى بۆ بكرێت”.

عیراق، له‌دواى ساڵى 2003 و رووخانى رژێمى سه‌دام حسێن، چاپى نوێى دینارى ئه‌نجامداو پێنج دیناری و 10 دینارى لابران و كران به‌ پاره‌ى جۆره‌ى هه‌زار دینارى.

ع

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان