مەودا میدیا-
وەزیری دەرەوەی سوریا ئاشکرایکرد لەپێناو گەڕاندنەوەی ئارامی بۆ سنوورەکان و کشانەوەی هێزەکانی، دانووستانەکان لەگەڵ ئیسرائیل دەستپێدەکەنەوە.
ئەسعەد شەیبانی، وەزیری دەرەوەی سوریا رایگەیاند “کاری لەپێشینەیان راگرتنی هێرشەکانی ئیسرائیلە و پێویستە هەنگاوی جددی بنرێت بۆ دروستکردنی متمانە لەنێوان هەردوو وڵات”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “دوای شەڕی ئەمەریکا و ئیسرائیل لەگەڵ ئێران، دانووستانەکانی نێوان دیمەشق و تەلئەبیب راگیران، کار بۆ ئەوە دەکەن بەمنزیکانە دانووستانەکان دەستپێبکەنەوە”.
ب ح