مەودا میدیا-
داتاكانی گواستنەوەی كەشتیوانی كە ئەمڕۆ سێشەممە بڵاوكراونەتەوە دەریانخستووە، رۆژی دووشەممە 24ـی ئاب، تەنها یەك كەشتی بارهەڵگر بە گەرووی هورمزدا تێپەڕیوە، كە كەمترین ژمارەیە لە دوای 7ـی ئایارەوە.
بەپێی زانیارییە سەرەتاییەكانی كۆمپانیای كیبلەر كە تایبەتە بە بەدواداچوونی كەشتیوانی، رۆژی دووشەممە تەنها یەك بارهەڵگری غاز لە كەنداوی عومانەوە چووەتە ناو گەرووەكەوە و پێیدا تێپەڕیوە، لە كاتێكدا رۆژی یەكشەممە شەش كەشتی جیاوازی پێدا تێپەڕیوە.
پێشتریش هەمان كۆمپانیا بڵاویكردەوە” لە كۆتایی هەفتەی رابردوودا كەمتر لە 20 كەشتی بارهەڵگری بازرگانی بە گەرووی هورمزدا تێپەڕیون، لە كاتێكدایە كە سنوورداركردنی دەریایی و گرژییە سەربازییەكانی نێوان ئەمەریكا و ئێران وەك ئێستا نەگەیشتبووە ئەوپەڕی توندی”.
ئەوەش لە كاتێكدایەكە كە وەزارەتی گەنجینەی ئەمەریكا رایگەیاند” بەشێوەیەك گەمارۆی ئابوری بەسەر ئێراندا دەسەپێنن كە وڵاتەكە بە تەواوی دەخنكێنن و ئامانجیشیان لەو كارە لە گۆڕینی حكومەتی ئێرانەوە بووە بە رووخانی حكومەتی وڵاتەكە”.
ئ پ