مه‌ودا میدیا-
به‌ڕێوه‌به‌رى نوسینگه‌ى جێگرى سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێم رایگه‌یاند، نزیكده‌بینه‌وه له كۆتایی هێنان به پرۆژه‌ى ئاوى ئۆهیتان – ده‌ربه‌ندیخان.
عه‌تا محه‌مه‌د، به‌ڕێوه‌به‌رى نوسینگەی جێگری سەرۆک وەزیرانى هه‌رێم رایگه‌یاند “له کۆتایی هاتنی پڕۆژەی ئاوی ئۆهیتان-دەربەندیخان نزیک دەبینەوە و له ئێستادا كاره‌كان به‌خێرایی به‌ڕێوه‌ده‌چن”.
وتیشى “بەشی زۆری کەرەستە و کەلوپەل و پەمپەکانی پڕۆژەکە گەیشتونەتە دەربەندیخان و تیمە تەکنیکیەکان خەریکی بەستن و چێککردنەوەن”.
باسى له‌وه‌شكرد “قوباد تاڵەبانی بەڵێنیداوە، کێشەی ئاوی پاکی خواردنەوەی دەربەندیخان بەرەو چارەسەر هەنگاو دەنێت”.
ره‌حمان حه‌مه‌سه‌لیم، هاوڵاتیی ده‌ربه‌ندیخان به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند “پرۆژه‌كه گرنگه‌و چاره‌سه‌رى كێشه‌ى ئاوى خواردنه‌وه‌ى ده‌ربه‌ندیخان ده‌كات كه چه‌ندین ساڵه خه‌ڵكى قه‌زاكه ئه‌و كێشه‌یان هه‌یه سه‌ره‌ڕاى بوونى به‌نداوێكى گه‌وره له قه‌زاكه”.
وتیشى “ئه‌و پرۆژه‌یه چه‌ند ساڵێكه كارى تێدا ده‌كرێت، خه‌ڵكه‌كه چاویان له‌وه‌یه به زووترین كات ته‌واو بێت و خه‌ڵك كێشه‌ى ئاویان نه‌مێنێت”.
پرۆژه‌كه ماوه‌ى چه‌ند ساڵێكه كارى تێدا ده‌كرێت و سه‌رو 60 ملیۆن دۆلارى بۆ ته‌رخانكراوه.
ع